30/9/2020 07:22 PM

بۆ ئەبێ زوو نانی ئێوارە بخۆین؟

جەستەی مرۆڤ خاوەنی ریتمێکی دەروونییە کە کارکردە سەرەکییەکانی خۆی رێک دەخات. ئەم کاتژمێرە دەروونییە کە پێی دەگوترێ "کاتژمێری بایۆلۆژیک"، یارمەتی جەستە دەدات بۆ خواردن و خەوتن و شتی لەم چەشنە. جێی ئاماژەیە کە کاتبەندیی ژەمە خواردنەکان کاریگەری هەیە لەسەر کێشی جەستە، میتابولیزم، تەندروستی دڵ و سووڕی خەو.
پسپۆڕان لەسەر ئەو بڕوایەن کە خواردنی خۆراک لە کاتژمێر 6ـی بەیانی تا 7ـی ئێوارە ، رادەی وەرگرتنی کالۆری لەلایەن جەستەوە تا رادەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە. هۆکاری ئەم بابەتە ئەوەیە کە بە کەمکردنەوەی ماوەی خواردنی خۆراک لە رۆژدا، کالۆرییەکی کەم دێتە نا جەستەوە. هەروەها لە شەودا سووکتر دەبین و جەستە ئەوەندەی دەرفەت هەیە کە بگاتە دۆخی کێتۆسیس/ Ketosis و چەورییەکان کەم ببنەوە.
خواردنی زۆر لە کاتی خەودا مەترسیی تووشبوون بە کێشەکانی گەدە و کۆئەندامی هەرس زیاد دەکات؛ هەر بۆیە خەوتن ئەستەم دەبێتەوە. زانایانی بواری خواردن تەنانەت خواردنی خۆراکێکی کەمیش پێش خەوتن بە مەترسی دەزانن. خواردن کە کاتی نزیک خەوتندا جەستە دەخاتە حاڵەتی هۆشیارییەوە کاتژمێرە بایۆلۆژیکییەکەی تێک دەدەن. ئەم کارە هەرەوەها دەبێتە لەمپەرێک بۆ کەمبوونەوەی گەرمیی جەستە کە بۆ خەوتن زۆر پێویستە.

 

سەرچاوە: ndtv

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved