هەر وڵاتێک هەسارەیەکی جیاوازە و هەرگیز ناتوانن بزانن چ شتێک لەوێ چاوەڕێتان دەکا و بە گەشتێکی کورت یان مانەوە لە هۆتێلێک ناسیاوییەکی راستەقینەتان بۆ دەستەبەر نابێت. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند فەرهەنگی سەرنجڕاکێشی وڵاتی تایلەندا ئاشنا دەبین. *دانانی قاچ لەسەر کورسی، مێز یان هەر جێگایەکی دیکە بە بێڕێزی دێتە ئەژمار *سەر پیرۆزترین شوێنی جەستەیە *زۆرینەی مناڵەکان دوو ناویان هەیە و ناوی دووەمیان زۆر سەیروسەمەرەیە *کلێنێکسی توالێت بۆ کاروباری جوانکاریی ماڵەوە بەکاردێنن *زۆرینەی شوقەکان چێشتخانەیان نییە، چونکە خواردنە تایلەندییەکان بۆنیان زۆرە و لە بەرهەیوانی ماڵەوە خواردن دروست دەکەن یان ئەوەی کە لە دەرەوە خواردن دەکڕن. *لە تایلەندا بە سێ شێوە ئەحواڵی یەکتری دەپرسن. یەک جۆری دیکەشیان هەیە بۆ ئەو کەسانەی لەنێوان ئەم سێ شێوەیەدا یەکیان هەڵبژێرێت. 1-قامکە گەورە بە چەنەتەوە بنووسێنیت: بۆ هاوکاران و دۆستان. 2- قامکە گەورە بە لووتەوە بنووسێنیت: بۆ کەسانەی بەتەمەنتر لە خۆت. 3- قامکە گەورە بە ناوچاوەوە دەنووسێنن: ئەوە بەرزترین ئاستی رێزگرتنە، بۆ نموونە بۆ پاشا.
سەرچاوە: brightside
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure