3/10/2020 06:04 PM

20 پرسیاری گرنگ کە دەبێ لە خۆتانی بپرسن

ئەگەر دەتانهەوێ لە داهاتوودا دەوڵەمەند بن، یەک رێگای باش و ئیدەئال هەیە: سەرمایەگوزاری لەسەر تواناییەکانی خۆتان بکەن. ئەم چەشنە لە سەرمایەگوزاری پێی دەگوترێت پەرەپێدانی تاکەکەسی. پەرەپێدانی تاکەکەسی رێگایەکە بۆ بەراوردی تواناییە تاکەکەسییەکان. ئەگەر ئامانجگەلێکی تایبەتتان هەبێ و تواناییەکانتان بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە بەهێز بکەن، دەکەونە ئاراستەیەکی باش بۆ پەرەپێدانی تاکەکەسی. پەرەپێدانی تاکەکەسی بە کۆمەڵێک پرسیارەوە دەست پێ دەکا و لە درێژەدا ئاماژەیان پێ دەکەین

*لە کوێدا سوودم دەبێت و ئایا دەتوانن کارێک بۆ خەڵک ئەنجام بدەم؟
*گەیشتن بە ئامانج بە بێ تێکۆشان و چاوەدێریی خۆت جێبەجێ دەبێت؟
*بایەخە گرنگەکانی ژیانی من چین؟
*گرنگترین شت لە ژیانی مندا چییە؟
*ئامادەم بۆ گەیشتن بە چ شتێک تێبکۆشم؟
*سەیری نیوەی پڕی پەرداخەکە دەکەم؟
*هۆکاری من بۆ ژیان کردن چییە؟
*بەپێی پلانەکانی ئێستام، ٥ ساڵی داهاتوو لە کوێی ئەم جیهانەدا جێگیر دەبم؟
*بۆ پەرەپێدانی تاکەکەسی دەبێ کاتی کەمتر و زیاتر بۆ شتگەلێک تەرخان بکەم؟
*ئایا مێشکمان خۆی گێل دەکات؟
*ئەگەر پارە گرنگ نەبوایە لە ژیانمدا، چیم دەکرد؟
*ئامانجی من بۆ ژیانی چییە؟
*کامەیەک لە شتەکان هاندەری منن؟
*چۆن دەتوانن شادییەکی زیاتر بە ژیانم ببەخشم؟
*ئایا ئامادەم بۆ گۆڕانکاری؟
*لایەنە ئەرێنییەکانی ژیانی هەنووکەیی من چییە؟
*ئەو لەمپەرە کۆنانەی لەسەر رێێ ژیانمن کامانەن؟
*لە کام بەشی ژیانمدا هاوکاریم کەسانی دیکەم پێویستە؟
*ئایا گوێ لە دەنگی دەروونم دەگرم؟
*ئایا بەڕادەی پێویست هەوڵم داوە؟

 

سەرچاوە: greatperformersacademy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved