3/10/2020 06:07 PM

پارە خەرج کردنە سەیروسەمەرەکان

هەموومان لە ژیانماندا پارەمان بە هەندێک شت داوە کە هیچ سوودێکی نەبووە و تەنیا زیانی مادیمان بە خۆمان گەیاندووە؛ هەر لە کڕینی جلوبەرگەوە هەتا کەلوپەلی ناو ماڵ. بەڵام ئەم جۆرە پارە خەرج کردنانە بەنیسبەت ئەو خەرجییانەی کەسە دەوڵەمەند و بەناوبەناگەکان دەیکەن هیچ نییە. لە درێژەدا تەنیا ئاماژە بە دوو نموونە دەکەین.

بیل گەیتس و کڕینی دەستنووسەکانی داڤنشی
ئەگەرچی کاتی خۆی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بوو بەڵام زانیارییەکی زۆر کەم سەبارەت بە پارە خرج کردنەکانی هەیە. بەڵام یەکێک لەم پارە خرج کردنانە کڕینی دەستنووسەکانی لیئۆناردۆ داڤشنییە و نرخەکەی 13 ملیۆن دۆلار بوو. ئەم ژمارەیە لە ئێستادا بەپێی گرانیی و دۆخی ئابووریی جیهانی نزیکەی 56 ملیۆن دۆلارە. داڤنشی لەم دەستنووسانەدا باسی ئەستێرەناسی و مانگ و شتی لەم چەشنە کردووە و بیل گەیتسیش سەرجەمی ئەم دەستنووسانەی کرد بە فایلی دیجیتاڵی و ساڵی 1997 بڵاوی کردەوە.

براد پیت و کڕینی زرێپۆشێکی روسی
ئەم زرێپۆشە لەڕاستیدا یەکێک لە کەرەستەکانی ناو فیلمی World War Z بوو کە بە هۆی بەکارهێنانی لەم فیلمەدا چەک کرابوو. پیت ئەم زرێپۆشەی لە هەنگاریاوە گواستەوە بۆ ئەمریکا و ئەگەرچی نرخی زرێپۆشەکە ئاشکرا نەبووە بەڵام خەرجیی ئەم گواستنەوەیە بێگومان یەکجار زۆرە.

 

سەرچاوە: whatculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved