3/10/2020 06:08 PM

15 یاریزان بەرشەلۆنە جێدەهێڵن

رۆناڵد کۆمان 5 هەفتەیە راهێنەری بەرشەلۆنەیە و لەو دوو یارییەی دواییدا لەگەڵ ڤیاریاڵ و سلتا دەریخست کە ورەی هێناوەتەوە ناو ماڵە قەیراناوییەکەی بەرشەلۆنە. بەڵام بەختە رەشەکەی کۆمان بە جۆرێکە لە پاش یاری لەگەڵ یانەی "سویا" 15 یاریزانی ئەم یانەیە دەگەڕێنەوە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتی خۆیان و لەم ماوەیەدا دەرگای بەرشەلۆنە دادەخرێت.
سرجی رۆبێرتۆ بوسکێتس و ئانسۆ فاتی لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا بەشدار دەبن. لارۆخا لە رووبەڕووی پۆرتوگال، سویسرا و ئوکراین دەبێتەوە.
ریکی پویج" و "ئینیاکی پنیا"ـش لە رێزەکانی یانەی تەمەن خوار 21 ساڵانی ئیسپانیادا جێگیر دەبێت. "میسی" و "فیلیپە کۆتینیۆ" دەڕۆنەوە بۆ ئەرجەنتین. "ئانتوان گریزمان"، "عوسمان دمبلە" و "کلێمێنت لنگلە" لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەی فەڕەنسادا ئامادە دەبن. "فرانکی دی یۆنگ" و "میرالم پیانیچ"ـیش دەڕۆنەوە باوەشی هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و بۆسنی.
ئەم لیستە "مارتین برایسویت"ـیشی تێدایە کە بانگهێشتی هەڵبژاردەی دانیمارک کراوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved