4/10/2020 05:34 PM

پاکترین شارەکانی جیهان لە 2020ـدا

ژیان کردن لە شارێکی سەرسەوز کە هەوایەکی پاکی هەیە بۆ زۆرینەی ئێمە بۆتە ئاواتێکی دوورەدەست بەڵام پاکترین شارەکانی جیهان بە پالانێکی ئەوتۆ توانیویانە ئەم ئواتە بهێننە دی. لە لیستی پاکترین شارەکانی جیهان لە ساڵی 2020ـدا ئاماژە بە 9 پێوەری گرنگ دەکەین بۆ هەڵبژاردنی ئەو شارانەی کە بەرەو داهاتوویەکی سەوز هەنگاو دەنێن.
ئەم پێوەرانە بریتین لە ژمارەی شوێنە سەوزەکان، ژمارەی ئەو حەشیمەتەی کە کەرەسەی هاتوچۆی گشتی(پاس و تەکسی و...)بەکاردێنن و رادەی گشتی بەکارهێنانی ئەو وزانەی بەرهەم دێنەوە. هەروەها فاکتۆرگەلێک وەکوو ژەهراوی  بوونی هەوا، رادەی بەکارهێنانی ئاو، رادەی پیاسەکردنی تاکەکان، بوونی سیستمی ریسایکڵینی زبڵ و ژمارەی بازارەکانی فرۆشی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ریزبەندیی پاکترین و سەوزترین شارەکانی جیهاندا کاریگەریان بووە.
شارە پاکەکان هەمیشە لاینگریان زۆرە و گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن، چونکە دەتوانن لە ماوەی کەمی گەشتەکەیاندا پاکترین هەوا هەڵمژن و جوانترین دیمەنەکان ببینن.

لیستی پاکترین شارەکانی 2020:
ڤیەنا، نەمسا
مۆنیخ، ئەڵمانیا
بەرلین، ئەڵمانیا
مەدرید، ئیسپانیا
سائۆپائۆلۆ، بەڕازیل
مانچستر، بەریتانیا
لیسبۆن، پۆرتوگال
سەنگاپوور، سەنگاپوور
ئامستردام، هۆڵەندا
واشینتۆن، ویلایەتە یەکگرتووەکان

 

سەرچاوە: ceoworld

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved