4/10/2020 06:06 PM

مەنسوور یاقووتی

مەنسوور یاقووتی چیرۆکنووسی بەناوبانگی کوردە و یەکێکە لە رواڵەتە دیارەکانی دەیەی 60 و 70ـی ئەدەبیاتی فارسی. ئەم نووسەرە ساڵی 1948 لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سونقوڕی سەر بە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە. قۆناغەکانی خوێندنی لە کرماشان تێپەڕ کردووە و لە سەرەتای دەیەی 70ـدا بووەتە مامۆستا. مەنسوور یاقووتی ساڵی 1980 و لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بە بێ ئەوەی هیچ سکاڵایەک لەدژی تۆمار کرابێت لەسەر کارەکەی لابرا و لەمەودوا پیشەی جۆراوجۆری هەبوو و لە لەگەڵ کاری نووسین کرێکاریشی دەکرد.
نووسراوەکانی یاقووتی بەهۆی رستەی کورت و سەربەخۆ و بەبێ ئەوەی لاسایی کەس بکاتەوە دەکرێ پێی بڵێین "چخۆفی ئێران"؛ ئەم رستەیە هی نووسەری ناوداری ئێرانی "عەباس مەعرووفی"ـیە لە وەسفی مەنسوور یاقووتیدا. ئەم نووسەرە بە هۆی وەسفی فەزای گوند و ژیانی گوندنشینان و چینی چەوساوە و هەروەها بەدەستەوەدانی وێنەیەکی ریاڵیستی و رەخنەگرانە لە کۆمەڵگەی گوندیی کوردستانی ئێران پێگەیەکی بەهێزی لە ئەدەبیاتی گوندی و هەروەها ئەدەبیاتی هەرێمیی ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە. ئەم نووسەرە لە هەندێک بواری دیکەشدا چالاک بووە بۆ نموونە کۆکردنەوەی ئەفسانەکان، توێژینەوە سەبارەت بە ئەدەبی فۆلکلۆر و شانامەی کوردی.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved