5/10/2020 07:26 PM

بەیانیان ئەم خاڵانە رەچاو بکە

لەم بابەتەدا چەند خووی سادەی بەیانیان بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەخرێتە روو. هەندێک رێوشوێن هەیە کە واباشە بەیانیان لە بەرنامەی رۆژانەی خۆتاندا بیگونجێنن بۆ ئەوەی بتوانن بەخێرایی کێشتان دابەزێنن. ئەم ئاڵوگۆڕانە زۆر سادەن و ئەگەر بەردەوام بن لەسەری بەدڵنیاییەوە دەگەنە ئامانج.

نانی بەیانی فەرامۆش مەکەن
ژەمی بەیانیان ئەگەر پڕاوپڕی پرۆتین بێ دەتوانێ بە کەمکردنەوەی ئیشتیا و دابەزاندنی بەرهەمهێنان گرلین(هۆرمۆنی برسیەتی) یارمەتیتان دەدا کێشتان کەم بێتەوە. نانی بەیانی گرنگترین ژەمی خواردنە لە ماوەی شەو و رۆژدا چونکە ئەوەی وا لەم ژەمەدا دەیخۆن رەوتی خۆراکی ژەمەکانی دیکەش رێک دەخات.

سەرنج بدەن چەند پەرداخ ئاو دەخۆنەوە

خواردنەوەی ئاوی زۆر خێرایی دەبەخشێت بە رەوتی دابەزینی کێشی جەستە و هەروەها ئیشتیای خواردن کەم دەکاتەوە. ئاو دەبێتە زیادبوونی بەکارهێنانی وزە و بە واتایەکی‌تر دەبێتە ژۆی سووتاندنی کالۆری. بەپێی توێژینەوەیەک خواردنەوەی ٥٠٠ میلی‌لیتر ئاو دەبێتە هۆی زیادبوونی 30%ـی رادەی میتابۆلیزمی جەستە. خواردنەوەی رادەیەکی کەم لە قاوەش دەتوانێ لەسەر رەوتی دابەزینی کێشی جەستە کاریگەری هەبێت.

وەرزش کردن
وەرزش کردنی بەیانیان شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ دەکات و ئیشتیای خواردن کەم دەکاتەوە. هەندێک لە وەرزشەکان بەشێوەی بەردەوام ئەنجام بدەن، ئەم وەرزشکردنە دەتوانێ سیستمی خۆراکی رۆژانە رێک بخات. پیاسە کردن، باسکیل سواری دوو وەرزشی سادەن کە بەیانیان دەتوانن ئەنجامی بدەن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved