6/10/2020 05:10 PM

باسێکی نوێ لەبارەی رێگاکانی گواستنەوەی کۆرۆنا

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، زانایان بەشێوەی شەو و رۆژی هەوڵ ئەدەن لە شێوازەکانی گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن. لە ئێستادا کۆمەڵێک کارناس لە زانکۆی کالیفۆرنیای ئەمریکا باس لەوە دەکەن کە ڤایرۆسی کۆرۆنا  لە رێگای ئەو شوێنانەی وا لەگەڵ دەست و بەگشتی جستەی کەسانی تووشبوو بەرکەوتنی دەبێت، ناگوازریتەوە.
مۆنیکا گاندی، مامۆستای لقی پزشکی کالیفۆرنیا دەڵێ: "ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگای ئەو شوێنانەی بەرکەوتنی لەگەڵ جەستەی تووشبووان هەیە ناگوازرێتەوە. لە سەرەتای ئەم پەتایەدا هەمووان لەم شتە ئەترسان. بەڵام ئێستا تێگەیشتووین کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەرکەوتن لەگەڵ ئەو شوێنانە و پاشان دەست لێدان لەم دەموچاو نییە. سەرچاوەی گواستنەوە نزیک بوونەوە لە کەسانێکە کە ڤایرۆسەکە لە رێگای لووت و دەمی خۆیانەوە دەدەنە دەرەوە."
قسەکانی دکتۆر گاندی بەپێچەوانەی توێژینەوەکانی پێشووی زانایانە لەسەر شێوازەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. توێژینەوەکانی پێشوو دەیانگوت ئەم ڤایرۆسی ٤ کاتژمێر لەسەر مس، 24 کاتژمێر لەسەر کاغەز و نزیکەی 3 رۆژ لەسەر پلاستیک دەمێنێتەوە.
کەوابوو بە قسەی دکتۆر گاندی ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رێگای هەناسەدان، کۆکین و پژمینەوە زۆر زۆر زیاتر لە رێگاکانی دیکە و هەر بۆیە تا ئەو جێیەی دەتوانن دەمامک بەکار بێنن. دکتۆر گاندی دەڵێ: "لەوانەیە کەسێک حاڵی باش بێت بەڵام لە هەمان کاتدا ڤایرۆسەکە لەرێگای دەم و لووتییەوە بڵاو بێتەوە بە بێ ئەوە خۆی بزانێت."

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved