به‌ڕێوه‌به‌رانی ھاتوچۆی پارێزگاكانی سلێمانی، ھه‌ولێر، دھۆك كۆبوونه‌وه‌و چه‌ند بڕیارێكیان له به‌رژه‌وه‌ندی شۆفێران ده‌ركرد. به‌ڕێوه‌به‌رانی ھاتوچۆی پارێزگاكانی سلێمانی و ھه‌ولێر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی پارێزگای دھۆكیان كرد‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێك بریاریان له به‌رژه‌وه‌ندی ھاووڵاتیان و شۆفێران ده‌ركرد. به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی هاتوچۆی سلێمانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتینات له ناردنی داتا‌و زانیارییه‌كان و یه‌كخستنی رێنماییه‌كان له‌نێوان هاتوچۆی پارێزگاكاندا. خاك - راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure