7/10/2020 10:36 AM

دایکێک کەوا مناڵەکەی لەگەڵ مارێکدا لە قەفەز خستبوو، دەستبەسەر کرا + وێنە

هێزەکانی پۆلیسی ئەمریکا مناڵێکی بچووکیان دۆزییەوە کە لەناو قەفەز و لەپاڵ مارێکی بوئای 3 مەتریدا ئەژیا. ئەم قەفەزە لەناو لۆرییەکدا بوو کە هەروەها هەڵگری کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی بوو.
هێزەکانی پۆلیس دوابەدوای وەرگرتنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئازاردانی ئاژەڵ سەردانی ئەو سەیارە بارگهەڵگرەیان کردبوو و لەوێ لەگەڵ ئەو دیمەنە دڵتەزێنە بەرەوڕوو ببوونەوە. مناڵە بچووکەکە لەناو کولانە سەگێکدا ئەژیا کە دەورو پشتی پڕ بوو لە مار و مشک و هێزەکانی پۆلیس لەم پەیوەندیەدا 3 کەسییان دەستبەسەر کرد. قەبارەی قەفەزەکە یەک مەتری دوو جێ بوو و هیچ بەتانی یان لیستۆکێکی تێدا نەبوو.
دایکی مناڵەکە کە ناوی "هێدر سکاربرای"ـە، ژنێکی تەمەن 42  ساڵانە و لەگەڵ باوکیی واتە "چارلز براون"ـی تەمەن 82 ساڵان، بە تۆمەتی ئازاردانی مناڵ و هەروەها ئازاردانی ئاژەڵان دەستبەسەر کردان.
یەکێک لە هێزەکانی پۆلیس گوتووبی لەهەموو ژیانی خۆیدا دیمەنی ئاوەهای نەبینیوە کە مناڵێک لەلایەن 8 مارەوە دەور درابێت؛ بەڕاست دڵتەزێن بوو.

 

 

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved