7/10/2020 10:45 AM

ئایا پێشبینییەکەی باباوەنگا ڕاستە؟ ترەمپ تووشی نەبیستن و تومۆری مێشک ئەبێت؟

ئەم خاتوونە لە گوندێک لەدایک بووە کە لە ئێستادا خاکی مەکدۆنیایە و وەکی دەگێڕنەوە لەکاتی گێژەڵۆکەیەکدا نابینا بووە و پاش ئەوە بۆتە خاوەنی چاوی دووهەمی خۆی کە جۆرێک ئاگاداری دەروونییە. ئەو خاتوونە چەند ساڵێک بەر لە مردنی چەند پێشبینییەکی بۆ ساڵی 2020  کردبوو. بەپێی یەکێک لە پێشبینییەکانی باباوەنگا، 45 ـەمین سەرۆک‌کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی نەخۆشییەکی نەناسراو ئەبێ و بە توندی نەخۆش ئەکەوێ. ئەو نەخۆشییە وائەکات کە دۆناڵد ترەمپ بیستنی کوێر بێتەوە و هەروەها تووشی تومۆری مێشک بێت.
سەرەتای هەفتەی ڕابردوو بوو کە دۆناڵد ترەمپ لە ڕێگای تویتەرەوە ئاشکرای کرد کە خۆی و هاوسەرەکەی تووشی کۆرۆنا هاتووان و پاش ئەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە. دوابەدوای ئەمە بڵاو بۆوە کە ترەمپ تووشی کێشەی هەناسەدان بووە و پزیشکەکان دەرمانی ریمدیسیویریان بۆ بەکار هێناوە.
ئیتر ڕێک پاش ئەمە بوو کە یەکێک لە لایەنگرانی باباوەنگا لە تویتەردا نووسی: "نزیکەی یەک ساڵ لەمەوبەر لەم پێشبینییە ئاگادار بووم، ئەوسا بڕوام نەکرد، بەڵام ئێستا باوەر ئەکەم".

لایەنگرانی ئەم پیرێژنە نابینایەی خەڵکی مەکدۆنیا ئەڵێن ئەو بەباشی هەندێک لە ڕووداوە گرینگەکانی وەکوو هێرشە تێرۆریستەکەی 11 سیپتەمبر، برەگزیت و هاتنی داعشی  پێشبینی کردووە. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە، پێشبینیەکەی ئەو ڕاست نەبوو، چونکە ئەو گوتبووی سەرۆک‌کۆمار ساڵی 2019 نەخۆش ئەکەوێت. هەروەها باباوەنگا گوتبووی لەنێوان ساڵەکانی 2010 بۆ 2014 شەڕێکی ناوەکی ڕوو ئەدا؛ کە وەکی ئاگادارن شتی وا نەبووە.
لێکۆڵینەوەکانی ڕۆژنامەی واشنگتۆن پۆست لە ساڵی 2012 باس لەوە ئەکات کە هەندێک لەو پێشبینییانەی کەوا دەگوترێ هی ئەو خاتوونەی، لە ڕاستیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە ڕووسییەکانەوە سەرچاوەی گرتووە و هیچ بەڵگەیەکی جێی متمانە لەبەردەست نییە کە نیشان بدات ئەمانە پەیوەندیان بە باباوەنگاوە هەبێت.

 



سەرچاوە: thesun

خاک _ پشکۆ کامەران

 

 





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved