سەرۆکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێ لەوانەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەم بێت. "تێدرۆس ئدهانۆم" ئەمڕۆ باسی پێشکەوتنێکی هیوابەخشی کرد سەبارەت بە رەوتی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا. ئەو گوتی: "ئێمە پێویستمان بەم ڤاکسینەیە و لەوانەیە تا کۆتایی ئەمساڵ ئامادە بێت. ئدهانۆم باسی وردەکارییەکانی ئەم ڤاکسینەی نەکردووە. لەئێستادا ٩ ڤاکسینی کاتی لەژێر ناوی پلانی جیهانیی ڤاکسینی کۆرۆنا(کۆڤاکس/ COVAX) بە چاوەدێریی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی خەریکی بەرهەمهاتنە. ئەم رێکخراوەیە بەتەمایە تا کۆتایی ساڵی 2021 دوو ملیار دانە لەم ڤاکسینە بە سەرانسەری جیهاندا بڵاو بکاتەوە. کارناسان لەسەر ئەو بڕوایەن لە ئەگەری ئامادەبوونی ڤاکسینی کۆرۆنا سەرەتا چینە مەترسیدارەکانی کۆمەڵگا بۆ نموونە بەساڵاچووان، کادری پزیشکی و چینە هەژارەکان دەبێ ئەم ڤاکسینەیان لێ بدرێت. ئەو لە حاڵێکدایە لە دەگوترێ بۆ کۆتایی هێنان بەم گشتگیرییە دەبێ لانیکەم نیوەی حەشیمەتی هەر وڵاتێک ئەم ڤاکسینە وەربگرێت. کارناسان ئەم ئەگەر رەد دەکەنەوە کە پاش ئامادەبوونی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکرێ بەخێرایی سەرجەم دانیشتوانی هەر وڵاتێک ڤاکسینە بکرێت و دەڵێن ئەولەویەت بە چینە ئازاربەرکەتووەکانە.
سەرچاوە: mirror
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure