8/10/2020 12:45 PM

گۆرانی بێژە بەناوبانگەکەی ئەمریکا داوای لێبوردنی لە موسوڵمانان کرد

ریحانا گۆرانی‌بێژی بەناوبانگی ئەمریکی ڕۆژی سێشەم لەلایەن لایەنگرانییەوە لەبەر ئەویکە لە یەکێک لە گۆرانییەکانیدا ئیهانەی بە یەکێک لە حەدیسەکان کردبوو، ڕەخنەی زۆری ئاراستە کرا. پاش ئەم کۆمەڵە رەخنەیە، ریحانا هاتە وڵام و داوای لێبوردنی لە موسوڵمانان کرد و بە "کەمتەرخەمی" وەسفی ئەم کارەی کرد و ڕەخنەی لە خۆی گرت.
ئەم گۆرانی‌بێژە ئەمریکیە کە لە ئێستادا لە دنیای مۆد و دیزانیشدا چالاکە؛ لەم بارەیەوە لە ستۆری ئینستاگرامەکەی خۆیدا نووسی: «ئەمەوێ سپاسی کۆمەڵگای موسوڵمانەکان بکەم کە ئاماژەیان کرد بە هەڵەکەی بەرنامەی فەشن شۆ  savage x، کە نەخوازراو بوو. لەوەش گرینگتر ئەوەیکە ئەمەوێ لەبەر ئەم هەڵەیە کە بە هۆی کەمتەرخەمییەوە ڕوویدا داوای لێبورن بکەم».

ریحانا لە بەردەوامی قسەکانی خۆیدا نووسی: «تێدەگەم کە بەشێکی زۆر لە برا و خوشکە موسوڵمانەکانم ڕەنجاندووە و من لەو بابەتەوە زۆر خەمبارم! من بە هیچ جۆرە سووکایەتییەک یاری بە خوا و هیچ ئایینێک ناکەم هەر بەم هۆکارەش بڵاو بوونەوەی ئەم موزیکە لە بەرنامەکەدا بێ‌بەرپرسیارێتی بووە!. لە داهاتودا ئەمەوێ دڵنیا بن کە شتی لەو چشنە دووبارە نابێتەوە. سپاسی ئێوە دەکەم لەبەر تێگەشتن و لێبوردەیی‌تان».

 


سەرچاوە: latimes

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved