دەمامکی قوماش چ لە دەرمانخانه کڕدرابێ و چ خۆتان درووبێتان، ئەکرێ بشۆردرێ و پاک بکرێتەوە و بێ نیگەرانی بەکاربهێندرێتەوە. بۆ ئەم مەبەستە ئەم کارانەی خوارەوە ئەنجام بدەن: شێوەی شۆردن و پاک کردنەوەی دەمامکی قوماش به مەکینەی جل شۆردن (غەسالە)
1. دەستان به ئاو و سابوون بشۆرن؛ 2. دەمامکەکە لە دمتان بکەنەوە. کاتی داگرتنی دەمامکەکە وشیار بن دەستان نەدرێ لە چاو و لووت و دەمتان؛ 3. دەمامکەکە بخەنە ناو غەسالەکە و دەستبەجێ دەستان بشۆرن؛ 4. پاش ئەوەی شۆردن کۆتایی هات، لە گەرمترین پلەدا دەمامکەکە وشک کەنەوە.
شێوەی شۆردن و پاک کردنەوەی دەمامکی قوماش به دەست 1. هەر بەو جۆرەی لەسەرەوە ئاماژە کرا، دەمامکەکەتان داگرن. پێش و پاش داگرتنی دەمامکەکە دەستان بشۆرن؛ 2. جامێکی گونجاو ئامادە کەن و پڕی بکەن لە ئاو. بە پێوانەی هەر لیترێک ئاو، یەک کەوچکی نان خواردن ماددەی پاککەرەوە یان وایتێکسی بکەنە سەر؛ 3. دەمامکەکەی بخەنە ناو و لێگەڕێن با 5 خولەک بمێنێتەوە؛ 4. دوای 5 خولەک دەمامکە دەربهێنن و ئاویی پێدا بکەن؛ 5. دەمامکەکە لە دەرەوە دابنێن تا وشک ئەبێتەوە.
سەرچاوە: healthline
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure