8/10/2020 04:28 PM

باشترین و خراپترین شوێنەکان بۆ لێدانی بۆن

بۆن دەتوانێ دەرخەری ناخی ئێمە بێت. بەڵام بۆ ئەوەی ئەم بۆنە زیاتر دەوامەی هەبێت دەبێ لە هەندێک شوێنی تایبەتی جەستەتانی بدەن و لە هەندێک شوێنی نەدەن. دەگوترێ باشترین شوێن بۆ لێدانی بۆن ئەو شوێنانەیە وا ترپەیان دێ بۆ نموونە مەچەکی دەست، چونکە ئەم شوێنانە گەرمە و بۆنەکە چاکتر بڵاو دەکاتەوە. بەڵام جگە لە شوێنانەی وا ترپەیان دێ هەندێک شوێنی دیکەش هەیە کە دەتوانن بۆنی لێ بدەن و ئەنجامی باشی لێ وەرگرن. لەدرێژەدا چەند شوێنی جەستەتان پێ دەناسێنین کە ئەگەرچی کەمتر بۆنی لێ دەدرێ بەڵام لەم کاتە بەو لاوە هەر کات بۆنتان بەکار هێنا ئەم شوێنانە لەبیر مەکەن.

باشترین شوێنەکان بۆ بۆن لێدان
*پشت ئەژنۆکان
*بەشە ژوورەکییەکانی ران
*گەردن
*سک

ئەو شوێنانەی نابێ بۆنیان لێ بدەن
*بن باڵ
*دەوروبەری ئەندامی زاوزێ
*دەوروبەری چاوەکان
*دەستەکان

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved