8/10/2020 04:31 PM

بۆچی گواستنەوەکەی پیانیچ هەڵوەشایەوە؟

میرالیم پیانیچ، یاریزانی تەمەن 30 ساڵی سەڕبستانی یۆڤانتۆس سەرنجی بەرپرسانی چێڵسی بۆ لای خۆی راکێشابوو و تەنانەت دانوستان بۆ ئاڵوگوڕ لەگەڵ جۆرجینیۆ خەریک بوو بە ئەنجام دەگەیشت، بەڵام گۆینی کادری تەکنیکی یۆڤانتۆس بەرگیری لەم رووداوە کرد.
بەپێی هەواڵی سکای سپۆرتس، "مائۆریتسۆ ساری"ـی راهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس زۆری جۆرجینیۆ خۆش دەوێ و لە سەردەمی بەشداری ئەو لە چێڵسیدا بوو کە ئەم یاریزانە ئیتاڵییە بەرەو لەندەن کۆچی کرد. هەر بۆیە لەو کاتەدا لایەنەکان حەزیان لە گۆڕینەوەی نێوان میرالیم پیانیچ و جۆرجینیۆ بوون و پێدەچوو ئەگەری رێکەوتنیان زۆرە.
بەڵام لەدرێژەدا "ساری" لە راهێنەریەتی یۆڤانتۆس دەر کرا و "ئاندرێ پیەرلۆ" ئیتر هیچ حەزی لە کڕینی جۆرجینیۆ نەبوو. بەم شێوەیە ئەم گۆڕینەەوەیە هەڵوەشایەوە و یەکێک لە گرنگترین یاریزانی لیستی "فرانک لەمپارد" لەجیاتی گوازرانەوە بۆ چێڵسی پەیوەست بوو بە بەرشەلۆنەوە. راهێنەری چێڵسی لاینگری شێوەی یاریی میرالیم پیانیچ بوو، بەڵام لە کۆتاییدا خودی ئەم یاریزانە حەزی لەوە بوو تێکەڵ بە بەرشەلۆنە بێت و بەم شێوەیە گۆڕینەوەیەک لەنێوان یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنەدا لەسەر ئەو و "ئارتۆر ملۆ" ئەنجام درا.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved