هەندێک لە خواردنەکان یەکجار توونن و شێفەکان لەکاتی ئامادەکردنی ئەم جۆرە خۆراکانەدا هەندێک جار دەمامک بەکار دێنن. خواردنی توون کاریگەرییەکی زۆری لەسەر جەستە هەیە بەڵام کەم کەس لە کاریگەرییە ئەرێ و نەرێنییەکانی ئاگادارە. لەدرێژەدا لەگەڵ کاریگەرییەکانی خۆرادنی توون لەسەر جەستە زیاتر ئاشنا دەبین. لەوانەیە کێشتان دابەزێت رێگایەکی ئاسان بۆ تواندنەوەی چەوری زیادە خواردنی خۆراکی توونە. هەڵبەت هیچ شتێک جێگای وەرزش و رجێمێکی تەندروست ناگرێتەوە، بەڵام ئەو "کاپسینۆئید"ـەی لە ناو بیبەردایە رادەی بەکارهێنانی وزەی جەستە بەرز دەکاتەوە چەورییەکان کەم دەکاتەوە. خۆڕاگریتان لەبەرانبەر ئێشدا زیاد دەکات پسپۆڕان دەڵێن کاپسائیسین دەتوانێ لەسەر مادەیەکی تایبەتی مێشک کە بەرپرسی هەستی ئێشە کاریگەری هەبێت. ئەم مادەیە مێشکی ئێمە بە شێوەیەک فریو دەدا کە هەست بە ئێش ناکەین. ئەوەش خەڵاتێکە بۆ ئەو کەسانەی وا حەزیان لە خواردنی توونە. دەبێتە هۆی دژکردەوەی ئالەرژیک هەندێک کەس دەڵێن کاتێک شەوانە خواردنی توون دەخۆن، بەیانییەکەی دەموچاویان دەماسێ و دەخورێ. هۆکاری ئەم بابەتە ئەوەیە کە بیبەر دەتوانێ رادەی هەستیاری جەستە زیاد بکات. ئەوە لەڕاستیدا دژکردەوەی سروشتیی جەستەی ئێمەیە بە بیبەر. لەوانەیە کێشەکانی گەدە خراپتر بکات ئەگەر گەدەتان هەستیارە، خواردنی خۆراکی توون باش نییە. سەرەتا لەوانەیە تووشی سکچوون بن. هۆکاری ئەم بابەتەش مادەی کاپسائیسینە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە هەیە بەڵام بەگشتی مادەیەکی ورووژێنەرە. دواتر، لەوانەیە تووشی ماسینی گەدە بن یان ئەگەر پێشتر کێشەی گەدەتان هەبووبێ، ئەم کێشەیە قووڵتر دەبێتەوە.
سەرچاوە: brightside
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure