11/10/2020 12:17 PM

چیرۆکی خۆشەویستەکەی پوتین و هاتنە دنیای دووانەکانی سەرۆک کۆمار + وێنە

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڤیلادیمیر پوتین تەنانەت پێش جیابوونەوە لە هاوسەری یەکەمی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ خاتوون "ماراتوانا کابایوا" هەبووە و ئێستا لەو خاتوونە دوو مناڵی دووانەی هەیە. کابایوا کە 30 ساڵ لە پوتین کەمتەمەنترە، براوەی خەڵاتی زێری یانەی نەتەوەیی جیمناستیکی ڕووسیا بووە. دەگوترێ لە ساڵی 2018 ـەوە ئیتر کەس ئەو خاتوونەی نەیبینیوە هەر ئەمەش وایکردووە کە نیگەرانییەکان لەحاست دۆخی ژیانی ئەو پەرە بستێنێت.

سەرچاوەیەکی ڕووسی بە ڕۆژنامەی بریتانی "سان" ـی گوتبوو: » پوتین زۆر دانبەخۆداگرە و ساڵانێکی زۆرە کە دوو کچە گەورەکەی بە ناسنامەی تەزویرەوە ئەژین و ئاشکرای نەکردوون؛ ئەو باسی کچەکانی ئەکات بەڵام هەرگیز ناویان ناهێنێت«. ئەو سەرچاویە هەروەها گوتبووی کە پوتین زۆر زۆر لەسەر خانەوادەکەی «هەستیارە». دەنگۆی ئەوە هەیە کە یەکێک لە هۆکارەکانی دیارنەمانی کابایوا پەیوەندی بە پاراستنی بنەماڵەی سەرۆک‌کۆمارەوە هەبێ.
ئەگەرچی سەرۆک‌کۆمارە زۆردارەکەی ڕووسیا تا ئێستا چەندین جار بوونی ئەم پەیوەندیەی ڕەت کردۆتەوە بەڵام ئەم دووانە لە ساڵی 2008ـەوە پەیوەندیان بووە. دەگوترە کە 4 ساڵ پێش ئێستا کابایوا لە کلینیکێکی ئەهلی لە سویسرا کچێکی بۆ پوتین هێناوەتە دنیا. بەرپرسانی کۆشکی کرێملین تا ئێستا لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگیان هەڵبژاردووە. بەڵام کاتێک دەنگۆکان پەرەیان ساند کە یەک نۆهۆمی بینایەکی تایبەت بە لەدایکبوونی مناڵ بۆ ماوەی یەک ڕۆژ بە ڕووی خەڵکدا داخراو هاوکات پزیشکێکی زۆر شارەزای ئیتالی بانگهێشتی ئەو بەشە کرابوو.
کابایوا لەدایکبووی تاشکەندی ئوزبەکستانە و پاش دەستەبەر کردنی پلەی پاڵەوانێتی جیمناستیک بوو بە ئەندامی دۆمای ڕووسیا و لە 2007 تا 2014 ئەندام مایەوە. دواتر لە 2014 وازی لە کورسی پەرلەمان هێنا و بوو بە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گرووپی ڕاگەیاندنی نەتەوەیی ڕووسیا و لە 2018 ـشەوە تا ئێستا کەس نەبینیوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved