11/10/2020 12:26 PM

9 نیشانە کە دەرخەری تەمەنی ڕاستەقینەی خانمانە

1. ناوچاوان پانتر ئەبێتەوە
لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، توێژی چەوری ژێر پێستی ناوچاون تەنک ئەبێتەوە ئەمەش وا ئەکات کە ناوچاوان پانتر بێتە بەرچاو.

 

2. شێداری لێوەکان کەم ئەبێتەوە
بە درێژایی تەمەن لێوەکان گۆڕانیان بەسەردا دێت؛ قەبارەیان بچووک ئەبێتەوە و هەروەها وشکتر ئەبنەوە و هەندێکیش چرچ و لۆچیان تێ ئەکەوێ.

3. شێوە و ئەندازەی ناوک ئەگۆڕێ
ئەم بەشەش لە جەستە لەبەر بەرزبوونەوەی کێش، سگ پڕی و هێنانە دنیای مناڵ و هەروەها هەندێک نەخۆشی وەکوو ئیمفالوسێل تووشی گۆڕان ئەبێت.

 

4. ڕەنگی ژێر چاو تۆخ ئەبێتەوە
لە دوای تەمەنی 30 ساڵان ئیتر بەرهەمهێنانی کۆلاژێن لە پێستتدا دائەبەزێت و ئەمەش وائەکات پێستی ژێر چاو تەنک ببێتەوە و دەمارەکان بەرە بەرە خۆیان دەربخەن و ئەمەش ئەبێتە هۆی تۆخ بوونەوەی پێستی ژێر چاو

 

5. نەرمایی گوێ شۆڕ ئەبێتەوە
ئەگەرچی خانمەکان زۆر گرینگی بەم بەشەی جەستە نادەن بەڵام لە ڕەوتی تەمەندا ئەم بەشەش پتەویی خۆی نامێنت و بەرە بەرە شۆڕ ئەبێتەوە. هەروەها لە گوێ کردنی گوارەی گەورەش ئەبێتە هۆی خراپتر بوونی دۆخەکە.

 

6. برۆکان بەرەو خوار دائەکشێن
لە کاتی گەنجێتیدا پتەو بوونی پێست وائەکات کە برۆکان لە شوێنی خۆیان جێگیر بن بەڵام دواتر و لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن و هەروەها قورسایی بەردەوامی هێزی ڕاکێشانی زەوی، ماسوولکەکانی دەموچاو لاوز ئەبن و لەئاکامدا برۆکان بەرو خوار دێن.

 

7. «سێگۆشەی گەنجێتی» پێجەوانە ئەبێەوە و بنکەکەی ئەکەوێتە لای ژێرەوە
لە تەمەنی گەنجێتیدا روخسار شێوەیەکی سێگۆشەی هەیە کە بنکەکەی لە سەرەوەیە و ڕووی لە ژێرەوە و پێی ئەگوترێ «سێگۆشەی گەنجێتی». بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەن ئەم سێگۆشەی پێچەوانە ئەبێتەوە و بنکەکەی ئەکەوێتە لای ژێرەوە.

 

8. ڕەنگی پێست ئەگۆڕێ و ئیتر ئەو گەشاوەییەی پێشووی نامێنێت
بەرە بەرە پێست شێوەی پتەو و گەشاوەی گەنجێتی نامێنێ و هۆکارەکەشی ئەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی کۆلاژێن و ئێلاستین لەناو پێستدا. جێی ئاماژەیە کە ئاگاداری نەکردن لە پێست و کەم خەویی و هەروەها رجیمی نەگونجاو کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەم بابەتە دائەنێن.

 

9. گۆشەی چاو و دەم دائەکشێن
کاتێ گۆشەکانی چاو و دەم داکشابێتن، روخسار ماندوو دەرئەکەوێ. بەتایبەتی لەحاست ئەو کەسانەی کە کەم پێئەکەنن ئەم بابەتە ئاشکراترە و هۆکارەکەشی ئەمەیە کە پێکەنین ماسولکەکانی دەم بەهێز دەکات. لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەمەندا ماسولکەکانی ئەم ناوچانەش توانای پێشووی خۆیان نامێنت و بەرە بەرە ئەم سوچانەش بەرەو خوار دائەکشێن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved