11/10/2020 03:25 PM

تەرمی تووشبوویەکی کۆرۆنا دەستدرێژی کرایە سەر!

پیاوێکی شێتی خەڵکی گینا کە لەگەڵ ژنێکی قوربانیی کۆرۆنا خەوتبوو، سێ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە. ئەم پیاوە بە زۆری خۆی کردووە بە مردووشۆرخانەدا و ئەم کارە نەشیاوەی ئەنجام داوە. پۆلیسی گینا لە ئەمریکای باشوور ئەم پیاوەی دەستبەجێ دەزگیر کردووە و بەهۆی بەرکەوتن لەگەڵ کەسی تووشبووی کۆرۆناوە کەرەنتینی کرد. "لرۆی چاکۆن" رۆژی چوارشەممەی رابردوو سێ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە. ئەم پیاوە تەمەن 50 ساڵە بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بە تەرمی ژنێک کە بە کۆرۆنا مردووە و لە مردووشۆرخانە چاوەڕێی ناشتن بوو، دادگایی  کراو و تاوانەکەی ئاشکرا کرا.
چاکۆن بێکارە و لە بەندەری "کایتۆما" لە باکووری رۆژاوایی گینا دەژی و لە رێگای نەرم‌ئامێری "زووم"ـەوە هاتە بەردەم حاکم "دیلۆن بس" بۆ ئەوەی وڵامی پرسیارەکان بداتەوە. دەگوترێ ئەم پیاوە دانی بە دەستدرێژی سێکسی بە تەرمی ژنێکی دیکە لە رێکەوتی 26ـی سیپتەمبەر کردووە. خزمەکانی ئەم ژنە قوربانییە کاتێک دەڕۆن بۆ نەخۆشخانە و دەیانهەوێ رێوڕەسمی بە خاک سپاردن بۆ مردووەکەیان بگرن دەبینن چاکۆن خەریکە دەستدرێژی دەکاتە سەر مردووەکە. هەندێک لە راپۆرتەکان گوتوویانە ئەم پیاوە 50 ساڵەیە بە هۆی بەکارهێنانی کحولەوە ئەم کارە نەشیاوەی ئەنجام داوە بەڵام پۆلیس نیشانی داوە کە ئەو لە کاتی لێپێچینەوەی پۆلیسدا بەتەواوەتی هۆشیار بووە و دانی بە تاوانەکەی خۆیدا ناوە و لە کارەکەی خۆشی پەشیمان نەبووتەوە!

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved