12/10/2020 09:56 AM

پورتوگال و فەڕەنسا بە پارێزەوە یاریان کرد

شەوی رابردوو پورتوگال و فەڕەنسا لە قۆناغی یەکەمی لیگی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕووی یەکتری بوونەوە و یارییەکی بێ رۆح و گیانیان پێشکەش کرد و بە ئەنجامی 0-0 گەڕانەوە بۆ ماڵەوە. "فێرناندۆ سانتۆس"ـی راهێنەری پورتوگال لە کۆتایی یارییەکەدا گوتی لەم یارییەکە رازی نەبووە و ئەم دوو یانەیە زۆر بە پارێزەوە ئەم یارییەیان ئەنجامدا.
لەم یارییەدا کە تەنها 1000 تماشاوان بەشدار بوون دوو یانە ئەورووپیەکە بە لەشگرێک لە ئەستێرەکانی جیهانی تۆپی‌پێوە رووبەڕووی یەکتری بوونەوە. لەم یارییەدا فەڕەنسا بەتەما بوو تۆڵەی شکەستەی ساڵی 2016 لە پورتوگاڵ بسێنێتەوە بەڵام نەیتوانی ئەم ئامانجەی بێنێتە دی.
سانتوس گوتی: "ئەم دوو یانەیە لەڕادەبەدەر هاوسەنگ یاریان کرد و هیچ هێرشێکی جیدی لەسەر هیچ کامەیان دروست نەبوو، وەک ئەوەی بە رێزێکی تێکەڵ بە شەرمەوە یاری بکەن. ئەگەرچی زۆرینەی ئەستێرە گرنگەکانی تۆپی‌پێ شەوی رابردوو لە یاریگەکەدا بوون بەڵام یارییەکی کواڵیتی بەرزمان نەبینی".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved