12/10/2020 09:57 AM

حەمووڕابی و یاساکەی

حەمووڕابی شەشەمین پاشای زنجیرەی پاشایەتی بابێلە. ئەو لەنێوان ساڵەکانی 1792 بۆ 1750ـی بەر لە زایین حوکمڕانی ناوچەی دووئاوانی ناوەندی(عێڕاقی ئێستا) بووە. بنەماڵەی حەمووڕابی سەر بە هۆزی عەمووریان بوون، هۆزێکی نیوە کۆچەر کە لە رۆاوای سوریا دەژیان.
ناوی حەمووڕابی تێکەڵێکە لە دوو وشەی جیاواز. "حەموو" لە فەرهەنگی عەمووریدا واتە بنەماڵە. ئەم وشەیە لەگەڵ "ڕابی" کە زمانی "ئێکێدی" کە زمانی رۆژەزاری خەڵکی بابێل بووە واتە "گەورە".
حەمووڕابی پێشکەوتنە سەربازی و سیاسییەکانی خۆی لەگەڵ پرۆژە ئاودێری و تەلارسازییەکان تێکەڵ کرد. ئەو دەستی کرد بە دروست کردنی قەڵا، قایمگە و پرستگە بۆ پەرەستینی خودای بابێلی واتە "مەردووک/ Marduk". ئەو بابێلەی کە حەمووڕابی دروستی کرد، لەگەڵ تەواوی ئەو شتانەی کە هێمای پاشایەتییەکەی ئەون لەئێستادا لەژێر ئاودایە. بەڵام ئەو تەختە سواڵەتانەی کە لە شوێنە دێرینەکانی دیکە دۆزاونەتەوە نیشاندەری کەسایەتی و حکومەتی ئەم پاشایەن.
یەکێک لەو بەڵگانەی کە لە حەمووڕابی دۆزراوەتەوە سکاڵانەمەیەکی ئەوە بە هۆی ئەوەی ناچار بووە جلی تایبەت بۆ نانی ئێوارە بۆ باڵوێزەکانی "ماری/ Mari" دابین بکات. ئەو لەو نامەیەدا نووسیویەتی: "ئایا ئێوە لاتان وایە دەتوانن لە بواری پۆشینی جلی فەرمیدا، کۆنتڕۆڵی کۆشکەکەم بەدەستەوە بگرن؟"
ناوی حەمووڕابی لەگەڵ یاسا بەناوبانگەکانی ئاوێتەن. یاسای حەمووڕابی لەسەر کۆڵەکەیەکی رەش هەڵکەندراوە. ئەم بەردەنووسە سەرەتا تاشەبەردێکی ٤ تەنی بوو. هەڵکەندنی ئەم نووسراوەیە لەسەر ئەم بەردە سەختە کارێکی ئەستەمە. لە بەشی سەرەوەی ئەم کۆڵەکەیە، حەمووڕابی لە کاتی وەرگرتنی یاسا لە "شەمەش/ Shamash"، خودای دادوەری لە بابێل، نیشان دەدا. یاسای حەمووڕابی لەم وێنەیەدا بە هێمای گۆچان و ئاڵقەوە نیشان دراوە. یاساکانی حەمووڕابی زیاتر پەیوەندی هەیە بە یاساکانی بازەرگانی، کشتوکاڵ و ئاودێریی زەوی و هەروەها سزای ئەو کەسانەی کە لەم یاسایانە سەرپێچی دەکەن. دەگوترێ مێژووی یاساکەی حەمووڕابی لە مانیفێستەکەی کۆرشی ئێرانی کۆنترە. 
پاشایەتیی حەموورابی دواتر بە هێرشی کۆرشی پاشای ئەو کاتی ئێران لەناو چووە.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved