13/10/2020 05:44 PM

چەند نیشانەی شێرپەنجەی مەمک کە پشتگوێ دەخرێن

هەمیشە گرنگی دەرخستنی خێرای ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر مەمکدا دێت جەختی لەسەر کراوە. ئایا دەتانزانی کە شێرپەنجەی مەمک هەندێک نیشانەی کەمتر ناسراوی هەیە کە لەوانەیە کە تاقیکاری تاکەکەسی و مامۆگرافییەکاندا دەرنەخرێت؟ لەدرێژەدا لەگەڵ ئەم نیشانانە ئاشنا دەبین.

ئەو شلەمەنیانەی لە مەمکەوە دێنە دەرەوە
ئەو شلەمەنییە نائاساییانەی کە گۆپکەی مەمکەوە دێنە دەرەوە دەتوانن نیشانی شێرپەنجەی مەمک بن. ئەگەر ئەم شلەمەنیانە خوێناوی بن و رەنگەکەیان پەمەیی بێت و زیاتر لە یەکێک لە مەمکەکانەوە بێتە دەرەوە ئەگەر هەیە نیشانەی شێرپرنجە بن، بەتایبەت ئەگەر هاتنە دەری ئەم شلەمەنیانە بەردەوام بێت.

گۆڕانکارییە پێستییەکان
ئەستووربوون یان سووربوونەوەی پێست لەگەڵ ماسینێکی ئاسایی وەکوو توێکڵی پرتەقاڵ بە نیشانەی شێرپەنجەی مەمک دێنە ئەژمار. لەم حاڵەتەدا کۆمەڵێک کونی بچووک وەکوو پێستی پرتەقاڵ لە جێگای فۆلیکۆلەکانی قژدا دەردەکەون.


خاڵی سوور و گەرم
بوونی خاڵی سوور و گەرم لەسەر مەمک کە هەندێک جار هەمووی مەمک دەگرێتەوە دەتوانێ نیشانەی شێرپەنجەی مەمک بێت. ئەگەرچی خاڵی سوور و گەرم دەتوانێ نیشانەی "ماستیت" یان هەوکردنی مەمک بێت- ئەو نەخۆشییەی لە کاتی شیردان بە مناڵدا روو دەدات- بەڵام ماستیت یاوی لەگەڵە. واتە ئەگەر ئەم خاڵە سوور و گەرمانە یاوی لەگەڵ نەبێت و بەردەوامیش بێت دەتوانێ نیشانەی بوونی شێرپەنجە بێت لە مەمکدا

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved