14/10/2020 05:32 PM

روباری "راین" لەکوێوە سەرچاوە دەگرێ؟

روباری راین بە هۆی بوونی چەندین بەندەری گەورە، قەڵا سێحراوییەکان، کۆمەڵێک شاری سەدەکانی ناوەڕاست و ئەو رەزانەی کە لە دەوری شین بوون، یەکێک لە گرنگترین و جوانترین ئاراستە ئاوییەکانی ئەوروپای رۆژاوایە.
روباری راین/ Rhine River یەکێک لە دوورودرێژترین روبارەکانی ئەوروپایە. ئەم روبارە زیاتر لە 1,232 کیلۆمەتر درێژایی هەیە و لە شاخەکانی ئاڵپی سویسراوە سەرچاوە دەگرێت. سەرچاوەی سەرەکی ئەم روبارە یەخچاڵی سروشتی  "راین والدهۆرن/ Rhinewaldhorn"ـە کە بەرزاییەکەی لە ئاستی دەریاوە 3,353 مەترە. راین بەرلەوەی بڕواتە ناو دەریای باکوور/ North Sea" کە شاری رۆتردام، لە سویسڕا، لیختەن‌شتاین، نەمسا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و هۆڵەنداوە تێپەڕ ئەبێت.
راین لە سەرەتاوە روبارێکی بچووکە کە لە شاخەکانی ئاڵپی سویسڕاوە سەرچاوە دەگرێت بەڵام زۆری پێناچێت کە خێرایی و قەبارەی ئەم روبارە لە رێگای گەیشتن بە دەریاچەی "کۆنستانس/ Condtance" زیاد دەبێت.
ئەم روبارە هەر ئەو جۆرەی کە دەرێژە بە رێگای خۆی دەدا بەرەو دەریای باکوور لە تاقگەی بەناوبانگی شاری "شافهاوزێن/ Schaffhausen"ـەوە سەرەوخوار دەبێتەوە و شاری پیشەسازیی بازلی سویسڕا تێپەڕ دەکات.
لێرەدا ئەم روبارە وەکوو رێڕەوی سەرەکی بۆ گواستنەوەی دەریایی ئەوروپا بەکار دێت. ئێستا روبارە بچووکەکەی سەرەتا بووە بە روبارێکی بەرین و گەورە.
راین کە دێتە ناو خاکی ئەڵمانیەوە، هێڵی سنووریی نێوان ئەم وڵاتە و فەڕەنسا پێک دێنێت. بە تێپەڕ بوونی رەوتی ئاو لە گەرووی راینەوە، دیمەنەکانیش دەگۆڕدرێن. ئاراستەی رووبارەکە لەم شوێنەدا باریکتر دەبێتەوە و دۆڵێکی لێژی لە دوو لای خۆی دروست کردووە؛ لێرەدا رەزەکان و کۆمەڵێک قەڵای جوان ئەم دەڤەرەیان رازاندووەتەوە.
دواجار راین بە تێپەڕبوون لە وڵاتی هۆڵەندا کە وڵاتیکی رێکە، دەگاتە کۆتایی رێگاکەی. ئەم روبارە لە کۆتایی گەشتە دوورودرێژەکەیدا پەیوەست دەبێ بە روبارێکی دیکە لە هۆڵەندا و دواتر هەردوکیان دەڕژێنە ناو دەریای باکوورەوە.  

 

سەرچاوە: primaryhomeworkhelp

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved