14/10/2020 05:37 PM

گۆنام هیشتاش هەر بچووکە

ژنێکی تەمەن 30 ساڵ کە خاوەنی گەورەترین گۆنای جیهانە دەڵێ هیشتاش گۆنام بچووکە و دەبێ گەورەتر بن. "ئاناستازیا پۆکرشچۆک" کە مۆدێلێکی ئینستاگرامییە، لە چوار ساڵ لەمەوبەرەوە کە بۆ یەکەم جار گۆنای بۆتۆکس کرد، تا ئێستا نزیکەی 2هەزار دۆلاری تیا خەرج کردووە و دەڵێ بەتەمایە درێژە بەم کارە بدات.
ئاناستازیا کە خەڵکی شاری "کی‌یێف"ـی ئوکرایە، خۆی بۆتۆکس لە گۆنای ئەدات و دەڵێ عاشقی ئەم روخسارە نوێیەی خۆی بووە. ئەو دەڵێ: "لەوانەیە لاتان وابێ گۆنام زۆر گەورەیە بەڵام من لام وایە هێشتا بچووکن و دەبێ چەند جاری دیکەشی بۆتۆکس بکەم."
ئاناستازیا نەک گۆنای بەڵکوو لێو و سووچەکانی دەمیشی بۆتۆکس کردووە. ئەم خانمە مۆدێلە هەروەها ناوچاوی خۆشی بۆتۆکس کردوە و فۆرمی چەناگە و شەویلگەی خۆی گۆڕیوە. لەڕاستیدا ئاناستازیا ئەوەندەی عەمەلیاتی جوانکاری لەسەر روخساری ئەنجام داوە کە خۆشی نازانێ چەند جار بووە.
ئاناستازیا ئەم وێنانەی خۆی بە شانازییەوە لە ئینستاگرامدا بڵاو دەکاتەوە و زیاتر لە 220هەزار فالۆوەری هەیە و دەڵێ: "دەزانم کە هەندێک سەیرم بەلای خەڵکەوە".
ئاناستازیا دەڵێ: "کەسانێک بوون کە بە منیان وتووە سۆزانیی ناشیرین و گوتووشیانە کە واباشە خۆم بکوژم و شتی لەم چەشنە، بەڵام من کاتێک ئەم مەسیج و کۆمێنتانە ئەبینم تەنها پێدەکەنم و گوێیان پێ نادەم."
چەند مانگ لەمەوبەر ئانستازیا لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیی ئینگلیزی زمان بەشێوەی ئۆنلاین ئامادە بوو و بە پێشکەشکاری بەرنامەکەی گوت سەرەڕای هۆشداری پزیشکان دەست لە بۆتۆکس کردنی گۆنام هەڵناگرم. کاتێک پێشکەشکاری بەرنامەکە لە ئاناستازیای پرسی بۆچی بڕیاری داوە روخساری بگۆڕێت لە وڵامدا گوتی: "عاشقی ئەم روخسارەم. پێشتر هاوشێوەی مشک بووم. لوتم زۆر گەورە بوو. بەڵام ئێستا گۆنا و لێوە گەورەکانم ئەم لووتە زلەیان حەشار داوە و زۆر نایەتە بەرچاو".
ئاناستازیا گوتیشی: "ئەزانم ئەم کارە هەندێک مەترسی بەدواوەیە بەڵام من ئەم کارە بە پرس و رای پزیشک ئەنجام دەدەم."

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved