15/10/2020 06:22 PM

ئەم نیشانانە پێتان دەڵێن کە جەرگتان لەدۆخێکی باشدا نییە

جەرگ یەکێک لە ئەندامە دژە-ژەهرەکانی جەستەیە و هەموو رۆژێک چالاکییەکی زۆر ئەنجام ئەدات. کەوابوو جێی سەرسوڕمان نییە ئەگەر زەختی بکەوێتە سەر. ئەگەر جەرگ نەتوانێ مەترسی ئەو ژەهرانەی جەستە کەم بکاتەوە، ئەم ژەهرانە تا ئەو کاتەی چالاکی جەرگ ئاسایی دەبێتەوە لە ناو چەورییەکانی جەستەدا و ئینجا لە جەستە ئەڕۆنە دەرەوە. لەدرێژەدا باسی هەندێک نیشانە دەکەین کە پێتان دەڵێن جەرگتان زەختێکی زۆری لەسەرە.

گێژبوون
کاتێک جەرگ زەختی دەکەوێتە سەر ئیتر ناتوانێ خوێن بە باشی بپاڵێوێت. هەر بۆیە ژەهرەکان دەتوانن بڕۆنە ناو مێشکەوە و ئەمەش سەرگێژبوون و بەگشتی ماندووبوونی مێشکی لێدەکەوێتەوە.

دابەزینی شەکری خوێن
یەکێک لە ئەرکەکانی جەرگ راگرتنی هاوسەنگیی شەکری خوێنە. کاتێک دۆخی جەرگ باش نەبێت لەوانەیە تووشی دابەزینی لەنەکاوی شەکری خوێن ببن.

تێکچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنی
جەرگ هۆرمۆنە جنسییەکانیش رێک دەخات. هۆکاری تێکچوونی ئاستی هۆرمۆنەکانی سترۆژێن و تێستێسترۆن لە جەستەدا دەتوانێ چالاکیی کەم و ناسەقامگیری جەرگ بێت و ئەم بابەتەش کەمبوونەوەی مەیلی سێکسی بەدواوە دەبێت.

تێکچوونی سیستەمی بەرگری

ئەو کەسانەی تووشی هەڵامەت و هەوکردن دەبن لایان وایە کەمیی ڤیتامین C هۆکاری سەرەکی کێشەکەیانە. بەڵام کەم کەس دەزانن کە جەرگ رۆڵێکی گرنگی لە سیستەمی بەرگریدا هەیە. کەوابوو جەرگێکی تەندروست دەتوانێ لەبەرانبەر ڤایرۆس و بەکتریاکاندا بتانپارێزێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved