چه‌ندین رووبار له جیهاندا هه‌ن كه جگه له سووده‌كانیان بۆ مرۆڤ و كشتوكاڵ و ژیانكردن، دیمه‌نێكی جوان و ناوازه‌ش به جیهان ده‌به‌خشن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و رووبارانه جیاوازن و شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێشیان هه‌یه‌و به نامۆ ناوده‌برێن. وێنه‌و زانیاری له‌باره‌ی نامۆترین رووباره‌كان له ماڵپه‌ری سیدتی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش: 1- رووباری (ری‌و تینتو الاحمر): له باشووری ئیسپانیا، ره‌نگێكی سوور‌و ناوازه‌ی هه‌یه‌و كاتێك سه‌یری ده‌كه‌یت هه‌ستده‌كه‌یت له ئاسمانه‌وه سه‌یری زه‌وی ده‌كه‌یت. 2- رووباری (كان‌و كریستال): ئه‌م رووباره له كۆڵۆمبیایه‌و پێنج ره‌نگه. 3- رووباری (الاصفر): ئه‌م رووباره له چینه، پێنجه‌م درێژترین رووباری جیهانه، ده‌كه‌وێته نێوان چیای بیانكالاو ده‌ریای بوهای. 4- رووباری (الشاطی الاحمر): ئه‌م رووباره ده‌كه‌وێته شاری بانجین له چین، به‌هۆی قه‌وزه‌كانی ناویه‌وه ره‌نگێكی جوانی زۆر سه‌وزی هه‌یه‌و كه‌ناره‌كانی زه‌رده، له‌مانگی 4ی ساڵیش‌دا به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه ره‌نگی قه‌وزه‌كانی سوور ده‌بێت. 5- رووباری (بورتو برنسیسا): ئه‌م رووباره له فلیپینه، ده‌كه‌وێته ژێر چیایه‌كی كلسی، هه‌روه‌ها درێژترین رووباری ژێر زه‌وییه. 6- رووباری (قلعه القطن): ئه‌م رووباره له توركیایه، ناوچه‌یه‌كی گه‌شتوگوزارییه، به‌هۆی ئه‌و ماددانه‌ی له‌ناو ئاوه‌كه‌دایه هاووڵاتیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن به‌كاریده‌هێنن، جگه‌له‌وه‌ش شێوه‌یه‌كی جوانی هه‌یه. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure