17/10/2020 05:25 PM

حەمام شوێنی پێکهاتنی داهێنانە گەورەکانە!

ئەگەر لەو کەسانەن کە لەکاتی حەمامکردندا بیرۆکەی داهێنەرانە دێتە ناو مێشکتانەوە دەبێ ئەوە بزانن کە ئێوە تەنها نین و کەسانێکی دیکەش ئەم شتەیان ئەزموون کردووە. لەدرێژەدا دەمانەوێ بزانین هۆکاری ئەم بابەتە چییە.

باشترین بیرۆکەکان کاتێک دێنە مێشکمانەوە کە سەرقاڵی بیرکردنەوە نین
گرووپێک لە توێژەران چەند پرسیاریان ئاراستەی چەند خوێندکار کرد و داوایان لێکردن دواتر پێیان بڵێن ئایا بەشێوەی قۆناغ بە قۆناغ وڵامی پرسیارەکەیان دۆزیوەتەوە یان ئەوەی کە لەنەکاو وڵامی پرسیارەکە هاتۆتە مێشکیانەوە. دواجار دەرکەوت ئەو خوێنکارانەی وڵامی پرسیارەکەیان دۆزیوەتەوە ئەوانە بوون کە لەکاتی حەمامکردندا وڵامەکەیان هاتووەتە مێشکەوە.

لەکاتی حەماکردندا ئاستی دۆپامین بەرز دەبێتەوە

حەمامکردن یەکێک لە سادەترین رێگاکان بۆ بەرزکردنەوەی رادەی دۆپامینە لە جەستەدا. دۆپامین مادەیەکی گرنگە بۆ چالاکییەکانی مێشک و تەنانەت جووڵەکانی جەستە رێک دەخات. حەمامکردن بە ئاوی سارد رێژەی دۆپامین تا نزیکەی 250٪ بەرز دەکاتەوە.

لە حەمام ئارام دەبنەوە
کاتێک ئارامیتان هەیە ئەگەری ئەوەی کە لەسەر دەروونی خۆمان چڕ بینەوە زیاترە. حەمامکردن دڵەڕاوکێ و نیگەرانی کەم دەکاتەوە، ئارامیتان پێ دەبەخشێت و دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی بیرۆکەکانتان.

هەندێک کەم‌هۆشی بۆ دەرکەوتنی داهێنان بەسوودە
ئەگەرچی بیرێکی تۆکمە بۆ ئەنجامدانی کارەکان پێویستە بەڵام کەم‌هۆشییەکی کورت دەتوانێ ماندوویەتی مێشک کەم بکاتەوە و یارمەتیتان بدات هێزی خەیاڵتان بە باشی کار بکات. حەمامکردن نموونەیەکی باشە بۆ ئەوەی کە بزانین چۆناوچۆن سەرنجمان لە کارێکەوە دەڕواتە سەر کارێکی دیکە. ئەم کەم‌هۆشییە مێشک دەحەسێنێتەوە.

کاتێک خەواڵووین هێزی داهێنانمان زیاتر دەبێت
لەوانەیە لەو کەسانە بن کە بەیانیان بە چاوی خەواڵووەوە حەمام دەکەن یان شەوانە چاوەڕوانی خەوتن دەکەن. لەوانەیە لاتان وابێ کاتێک ماندوون ناکرێ بیرۆکەی داهێنەرانە بێتە مێشکتانەوە، بەڵام زانست سەلماندوویەتی ماندووبوونی مێشک لەڕاستیدا رێژەی داهێنەری زیاد دەکات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved