17/10/2020 05:27 PM

تێسلا سیاسەتی "گەڕانەوەی حەوت رۆژە"ـی راگرت

بەپێی راپۆرتی Electrek، کۆمپانیای تێسلا سیاسەتی "گەڕانەوەی حەوت رۆژە بە بێ هیچ پرسیارێک"ـی راگرتووە و شەوی رابردوو کۆتایی بەم بابەتە هێناوە. ئێستا ئەگەر سەردانی ماڵپەڕی ئەم کۆمپانیایە بکەن و لاپەڕەی پەیوەندیدار بەم سیاستە بکەنەوە، دەگەڕێنەوە بۆ لاپەڕەی سەرەکی.
کۆمپانیای تێسلا سیاسەتێکی دروست کردووە کە مشتەرییەکانی دەیانتوانی ئۆتۆمبێلە بێ‌کێشەکانی خۆیان کە کەمتر لە هەزار مایلی بڕیوە، بدەنەوە بە کۆمپانیا و ئەو پارەیەی وا داویانە وەریگرنەوە. کۆمپانیای تێسلا و بەرپرسە باڵاکەی، "ئیلان ماسک"، ئەم سیاستەیان وەکوو رێکلام بەکارهێنا.
ئەم کۆمپانیایە لە لاپەڕەی پشتیوانیی خۆی رایگەیاندبوو کە ئەم سیاسەتی گەڕانەوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی مشتەرییەکان لە کڕینی ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا دڵنیا بن و ئەم یاسایە، مافێکی زیاتر لە یاسا ئاراستەی مشتەرییەکان دەکات. Electrec دەڵێ ئەو کەسانەی بەتەمان ئێستا ئۆتۆمبێلەکانی خۆیان بگەڕێننەوە، دەبێ لەگەڵ بەشی خزمەتگوزاری ئەم کۆمپانیایە پەیوەندی بکەن.
روون نییە کە بۆچی تێسلا بڕیاری دا کۆتایی بەم بەرنامەیە بهێنێت و یەکەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەم کۆمپانیایە هیچ زانیارییەکی سەبارەت بەم بابەتە لە میدیاکاندا بڵاو نەکردووەتەوە.
لەم دواییانەدا JD Power کۆمەڵێک داتای سەبارەت بە رادەی دڵنیابوونی خەڵک لە بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی کۆ کردووەتەوە و لە چوارچێوەی راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە. کۆمپانیای تێسلا بەشێوەی فەرمی لەم راپرسییەدا بەشداری نەکرد؛ بەڵام لەم راپۆرتەدا تێسلا ناوی لە ناو ئەو کۆمپانیانەدا بوو کە جێی متمانەی خەڵکن.

 

سەرچاوە: engadget

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved