18/10/2020 05:18 PM

لەکاتی خەون بینیندا ئەم کارانە هەرگیز ئەنجام نادرێن

ئێمە هێشتاش بەوردی نازانین کاردکردی ئەو خەونانەی کە دەیبینین چییە، بەڵام ئەم بابەتە لەمپرێک نییە بۆ ئەو بیرە جوان و سەیرانەی دێنە ناو مێشکمانەوە؛ ئەو بیرانەی کاتێک بەیانی لە خەو هەڵدەستین ئێمە تووشی سەرسوڕمان دەکەن. بەڵام وادیارە بە هەندێک هۆکار، هەندێک کار و شتی ئاسایی هەن کە هەرگیز لە خەونەکاندا نایەنە دی، ئەوە لە کاتێکدایە کە فیلی باڵندە و شەڕ لەگەڵ بوونەوەرانی ئاسمانی بەردەوام لە خەونەکانماندا دێن و دەچن. بەڵام مۆبایل، ئاوێنە و خواردنەکان زۆر بە کەمی دەبنە بابەتی خەونەکانمان. لەدرێژەدا باسی ئەوە دەکەین کە بۆچی هەندێک لەم شتانە رێیان ناکەوێتە خەونەکانمانەوە.

بینینی مۆبایلە زیرەکەکان
بەپێی توێژینەوەکان تەنها نزیکەی 3/55٪ـی خانمان و 2/69٪ـی پیاوان لە خەونەکانیاندا مۆبایلی زیرەک دەبینن. ئەم بابەتە لەوانەیە پەیوەندی بەوەوە هەبێت کە تێکەڵبوونی مۆبایل لەگەڵ ژیانی ئێمە مێژوویەکی درێژی نییە و زەینی ئێمە هێشتاش خووی بەم ئامێرە مۆدێرنەوە نەگرتووە.

نووسین، خوێندنەوە یان قسەکردنی راستەقینە
کاتێک لە خەوداین ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسی لێکدانەوەی زمانە چالاکییەکانی کەم دەبێتەوە. هە بۆیە پێکهاتە و دەربڕینی زمان لە خەوندا کارێکی ئەستەمە. ئەم بابەتە سەبارەت بە خوێندنەوە، نووسین و دەربڕینی کاتیشەوە هەر راستە. 

بینینی کەسانێک کە تەواو غەریبن
تیۆرییەک هەیە کە دەڵێ مێشکی ئێمە ناتوانێ مرۆڤی نوێ "بخولقێنێت" و سەرجەمی ئەو کەسە غەریبانەی کە لە خەونەکانماندا دەیانبینین یان کەسانێکن کە پێشتر لە شوێنێک لەگەڵیان رووبەڕوو بووینەتەوە یان روخساریان تێکەڵێکە لەو تایبەتمەندییە رواڵەتیانەی کە تا ئێستا بینیومانە.

ئەنجامدانی چالاکیی فیزیکی
هەموومان لە کاتی خەون بینیندا ئەزموونی ئەوەمان هەیە؛ هەوڵ ئەدەین را کەین یان باز دەین، بەڵام هەرچەند هەوڵیش بدەین ناتوانین ئەنجامیان بدەین. توێژەران دەڵێن لەوانەیە لە خەوندا تێگەیشتنێکی دیکە لە "کات" پەیدا بکەین و کات هەم خێراتر و هەم هێواشتر تێپەڕ بێت بۆمان. ئەوەش هۆکارە بۆ ئەنجامنەدانی چالاکی فیزیکی تەنانەت ئەگەر ئیرادەکەشیمان هەبێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved