ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتی بەستووە بەو چوكڵانەی لە چواردەوریەتی هاوشێوەی بزمارو دڕك و وادەكات بە خانەكانی لەشەوە بلكێت و كۆرۆنا چوكڵەكانی بە شەكر دادەپۆشێت و دەڕوات بۆ خانەكان و سیستمی بەرگری لەش دەخەڵەتێنێت. زانایانی زانكۆی Southampton ی بەریتانی بۆیان دەركەوت ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوەی ڤایرۆسەكانی دیكە خۆی لە بەردەم سیستمی بەرگری لەش ڕاگیرناكات، تەنیا بە هەڵخەڵەتاندن و خۆگۆڕین نەبێت و بەبێ ئەو خۆگۆڕینە ئەو ڤایرۆسە هیچ نەدەبوو. ڤایرۆسی كۆرۆنا چوكڵەكانی بە شەكرەمەنی دادەپۆشێت و پرۆتینەكانی لە پشتەوە دەشارێتەوەو بەو شێوازە سیستمی بەرگری لەش بە دوژمنی دانانێت و بەو شێوەیە دەڕواتە لەشەوە. خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure