21/10/2020 04:05 PM

چەند پەیکەرەی گەورە کە بوونەتە هێمای وڵاتان

پەیکەرە گەورەکان لە روانگەی زۆر کەسەوە تەنها لە چیرۆکەکاندا بوونیان هەیە، بەڵام لەسەرانسەری جیهاندا جۆرە جیاوازەکانی ئەم پەیکەرانە دێنە بەرچاو. هەندێک لەم پەیکەرانە بەناوبانگن و زیاتر لەگەڵیان ئاشناین و هەندێکیشیان کەمترمان زانیاری لەسەریان هەیە. لەدرێژەدا بەشێک لە بەناوبانگترین پەیکەرە گەورەکانی جیهانتان پێ دەناسێنین.

پردی زێڕین-ڤیتنام


ئەم پردە کە لەنێوان دەستێکی بەردیندا دروست کراوە ناوی "پردی زێڕین/ Cau Van'ـە و لە بەرزایی 1400 مەتر لە ئاستی دەریا و لە ناوچەیەک بە ناوی "Ba Ba Hills" هەڵکەوتووە. کاتێک لە دوورەوە سەیری ئەم پردە دەکەن وەک ئەوە وایە کە دەستی فریشتەی کوێستان ببینن کە لە زەوییەوە هاتۆتە دەرەوە. درێژایی ئەم پردە 150 مەترە و یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی ڤیتنامە.

پەیکەرەی ئازادی-ئەمریکا


ئەم پەیکەرە بەناوبانگە لە نیۆرکە و هەموو ساڵێک ملیۆنەها گەشتیار بەرەو خۆی رادەکێشێت. ئەم پەیکەرەیە لە دەیەی 1880 لەلایەن فەڕەنساوە بەدیاری دراوە بە ئەمریکا و وێنەی خوای ئازادی یۆنانی دێرینە بە ناوی "لیبێرتاس/ Libertas". لیبێرتاس مەشغەڵێکی بە دەستەوەیە و بە دەستەکەی دیکەی لەوحی سەربەخۆیی ئەمریکای هەڵگرتووە.

بوودای گەورە-چین


ئەم پەیکەرەیە کە دەگوترێ لە رێکەوتی 713 بۆ 803ـی زاینی دروست کراوە نزیکەی 71 مەتر بەرزایی هەیە و لە لیستی میراتی جیهانی یۆنسکۆدا تۆمار کراوە. بوودای گەورە لە پارێزگای "سیچوان" و لەسەر گاشەبەردێک جێگیر بووە بۆ ئەوەی بە شێوەی هێمایین بڕوانێتە هەر سێ روبارەکەی دەوروبەری.

پەیکەرەی مەسیح-بەڕازیل


ئەم پەیکەرەیە یەکێک شوێنە گەشتیارییەکانی "ریۆدۆژانیرۆ"ـیە. بەرزایی ئەم پەیکەرەیە نزیکەی 30 مەترە و هەر کام لە دەستەکانی ٢٨ مەتر دەبن و بەجۆرێک خاچەکەی مەسیح لە زەیندا وێنا دەکات.

جادایوپارا-هیند


گەورەترین پەیکەرەی باڵندەی جیهان لە ناوەندی زەوی لە "کرالای" هیند و لەلایەن Rajiv Anchalـەوە دروست کراوە. ئەم پەیکەرەیە لە زەوییەک بە رووبەری 1393 مەتری دوجادا بونیاد نراوە و بەرزاییەکەی نزیکەی 60 مەترە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved