تیری ڕۆژگار نوێترین به‌رهه‌می نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس ستران عه‌بدوڵڵایه كه به تیراژی 500 دانه چاپ و بڵاوكرایه‌وه. تیری ڕۆژگار خۆی به‌وه ده‌ركه‌وت و ناسرا كه كۆمێنتێكی كورت بوو. تیری ڕۆژگار وه‌ك له ناساندنه‌كه‌یدا ده‌ركه‌وت تیرێكی ڕۆژانه بوو تا جێی وتارێك بگرێته‌وه و له سۆشیال میدیا، فه‌یسبووك و تویتهرو ئينستگرامهوه ریتمی كورت و پوخت و په‌له‌ی هه‌بێ. نووسه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: من كه ژیانی ڕۆژنامه‌وانیم به وتاری درێژ‌و ڕۆژنامه‌ی كاغه‌زی ده‌ستیپێكرد، به‌م ئاخری عومره خۆم هاویشته ناو دونیای جه‌نجاڵی سۆشیال میدیاوهو ئه‌مه‌ی لێكهوتهوه. ناوی كتێب/ تیری ڕۆژگار نووسینی/ ستران عه‌بدوڵڵا دیزاینی/ شۆڕش محه‌مه‌د نۆره‌ی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م 2020 – سلێمانی چاپ/ چاپخانه‌ی كارۆ تیراژ/ 500 دانه
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure