21/10/2020 11:49 PM

ڕێکارەکانى خۆتۆمارکردن بۆ خوێندنى دبلۆم و ماستەرو دکتۆرا درێژدەکرێتەوە

هەولێر، هەرێمی كوردستان، عیراق (GOV.KRD)- لەپێناو بەرژەوەندی گشتى وەرگیراوانى خوێندنى دبلۆم و ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان، لەسەر بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى دەسەڵات درا بە زانکۆکان بۆ درێژکردنەوەى رێکارەکانى خۆتۆمارکردن بۆ پرۆسەى خوێندنى باڵا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

لەمبارەیەوە م.سەرتیپ خالص بەرێوەبەرى خوێندنى باڵا لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا رایگەیاندووه: ئەنجامى کۆتایی تاقیکردنەوەى زارەکى سەرجەم زانکۆ حکومیەکان لەلایەن وەزیرى خوێندنى باڵا پەسەندکراو ئاراستەى زانکۆکان کرا بۆ مەبەستى راگەیاندن و بڵاوکردنەوەى لەسەر وێبساتى فەرمى زانکۆکان، هەروەها بەهۆى دواکەوتنى ڕێکارەکانى پڕۆسەى خۆتۆمارکردن بۆ وەرگیراوانى خوێندنى دبلۆمى باڵاو ماستەرو دکتۆرا کە تاقیکردنەوەى توانستى زانستی زارەکیان ئەنجامدابوو نەیانتوانیوە مامەڵەى خۆتۆمارکردن لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان ئەنجامبدەن و هەروەها بەهۆى هەبونى سستى بەڕێوەچونى کاروبارەکانى وەرگیراوان لە هەندێک دامودەزگاکان لە شارە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان و لەسەر داواى ژمارەیەکى زۆر لە وەرگیراوان کە لەماوەى رابردوو رێکارەکانى خۆتۆمارکردنیان تەواو نەکردبوو و پاڵپشت بە ڕەزامەندی وەزیرى خوێندنى باڵا، دەسەڵات درا بە سەرۆکایەتى زانکۆکان بۆ مەبەستى درێژکردنەوەى پڕۆسەى ڕێکارەکانى خۆتۆمارکردن لە ڕێکەوتى (٢٢-١٠-٢٠٢٠) تاوەکو کۆتایی دەوامى فەرمی رێکەوتى (٢٨-١٠-٢٠٢٠) بۆ وەرگیراوانى خوێندنى دبلۆم و ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان و لێرەدا دەستپێکى خوێندنى ئەکادیمی دەبێتە رێکەوتى (١-١١-٢٠٢٠).

ئاماژەشيدا کە ئەم درێژکردنەوەیە دوایین درێژکردنەوەیەوەو پێویستە گشت وەرگیراوان گشت مامەڵەکانى خۆتۆمارکردن لەماوەى دیاریکراو ئەنجامبدەن بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیارن.

 
خاك - راگەیەنراو




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved