21/10/2020 11:56 PM

دوو كتێبی ئه‌كره‌می میهرداد كه‌وته‌به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران

هه‌ردوو كتێبی (ژیانه‌وه‌ی ئازادی، یه‌كسانی، هاوكاری) و (كه‌ناره‌كانی نامۆیی و دڵنیایی) له نووسینی ئه‌كره‌می میهرداد چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌وته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌رانی.

له ‌پێشه‌كی كتێبی «ژیانه‌وه‌ی ئازادی، یه‌كسانی، هاوكاری» هاتووه‌: ئایا ئه‌توانین بڵێین پرس یان كێشه‌ی گرنگی مرۆڤایه‌تی هه‌ر له ‌شۆڕشی فه‌ره‌نسای ساڵی 1789 تائێستا بێهێزی و ناڕۆشنی و ناپه‌یگیری په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م سێ پرس و ئامانجه‌ مه‌زنه‌ بوون، (دیموكراسی، رزگاری، سۆسیالیزم)، یان به‌ ده‌ربڕینی خودی شۆڕشی فه‌ره‌نسا نه‌دۆزینه‌وه‌ی سازوكارێك بووه‌ له‌نێوان هه‌رسێ دروشمه‌كه‌ (ئازادی، یه‌كسانی، برایه‌تی).

له ‌پێشه‌كی كتێبی «كه‌ناره‌كانی نامۆیی و دڵنیایی»دا كه‌ ده‌رباره‌ی عیرفان-ه‌ نووسه‌ر نووسیوێتی: پێشئه‌وه‌ی باسی عیرفان و ره‌ندی بكه‌م، ده‌مه‌وێت بزانم و پێتانبڵێم كه‌ پرسه‌كانی نامۆیی و دڵنیایی و سه‌رسامی له‌ عیرفان و ره‌ندیدا هه‌م هۆكارو هه‌م ئامانجی گرنگ و دڵخوازن و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر وێناو مانای ئه‌ده‌بی و هونه‌ریی بكه‌ینه‌ مه‌به‌ست. دووه‌م مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌و ئه‌مه‌وێ ئه‌م دوو پرس و زاراوه‌یه‌، واته‌ عیرفان و ره‌ندی ته‌نیا لای ئه‌و كه‌سانه‌ بخه‌مه‌ باس و لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ هۆشیار، ئه‌ویندارو جوانناسن.

خاك - پوكمیدیا



هەواڵی زیاتر

created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved