دوای مهرهزهكردن، چاندنی چه‌ڵتوك، گه‌شه‌كردن و پێگه‌یشتن، ئینجا وه‌رزی دروێنه ده‌ستپێده‌كات. ئێستا قهدهكان توانای هه‌ڵگرتنی گوڵه‌كانیان نه‌ماوه، بۆیه به ده‌ڕاسه ده‌ستده‌كرێت به دروێنه‌كردنی برنج و دوای چه‌ند قوناغێك ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێت. وه‌رزی چاندنی برنج له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش سه‌ر به پارێزگای دهۆك له‌مانگی ئایاره‌وه ده‌ستپێده‌كات و سێ جۆر برنج له‌و ناوچه‌یه ده‌چێنرێت، ئێستاش كۆتا قۆناغی پێگه‌یشتنی برنجهكهیه و ده‌ستكراوه به دروێنهكردن، جووتیارێكیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، برنجی پار ساڵیان ماوه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێت: «وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هیچ ئاسانكارییه‌كیان نه‌كردووه بۆ هه‌نارده‌كردنی برنجی كوردی». جۆره‌كانی برنج هاووڵاتی خالید ئه‌سعه‌د له‌گوندی «دلێجان كه‌تۆ»ی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، كه له‌چه‌ند پارچه زه‌وییه‌كدا نزیكه‌ی 45 دۆنم برنجی چاندووه‌و ده‌ستیكردووه به دروێنه‌كردنی برنج، به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندوه، له سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه ده‌ست به چاندنی برنج ده‌كه‌ین و زه‌وییه‌كه ئاماده ده‌كه‌ین، تا رۆژی 20ی ئایار یه‌ك جۆر برنج ده‌چێنین كه پێی ده‌ڵێن عه‌مبه‌ر و له 15ی حوزه‌یراندا ده‌ستده‌كه‌ین به چاندنی جۆری شه‌ش مانگی، جۆری سێیه‌می برنجیش هه‌یه كه پێی ده‌ڵێن برنجی «ته‌حالوف»، ئه‌و له 15ی ئایاره‌وه ده‌چێنرێت تا یه‌كی تهمووز. وتیشی: «برنجی ته‌حالوف ماوه‌ی 40 رۆژ ئاوی پێویسته‌و ئه‌گه‌ر له رۆژانی 14 و 15ی تشرینی یه‌كه‌م ئاوی له‌سه‌ر بێت، ئه‌وه كوالێتی زۆر باش دهبێتو له‌كاتی هاڕینو لهئاشدانی ده‌نكه‌كانی ورد نابێت‌و له ربه‌یه‌ك ( كه 19 كیلۆگرامه) بڕی 17 كیلۆ برنجی لێ ده‌رده‌چێت». له‌باره‌ی قۆناغه‌كانی دوای دروێنهكردن، خالید ئه‌سعه‌د بۆ ئاژانسه‌كه‌ی روونده‌كاته‌وه: دوای دروێنهكردن، برنجه‌كه هه‌ڵده‌خه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی وشك بێت، پاشان ئامێری هه‌باشه دههێنینو برنجه‌كه‌ی پێ سپی ده‌كه‌ین‌و دواتر هه‌ڵیده‌گرین، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بۆ خواردن ئاماده‌ی بكه‌ین، ئه‌وا ده‌یبه‌ین له ئاشی ده‌كه‌ین‌و ئه‌وكات ئاماده‌ی خواردن ده‌بێت. نرخی كیلۆیه‌ك سێ بۆ چوار هه‌زار دینار به‌كارهێنانی په‌ینی كیمیایی ره‌نگه گرفتێكی سه‌ره‌كی بێت له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی برنج، چونكه به‌هۆی په‌ینه‌وه زوو گه‌شه دهكاتو قه‌ده‌كه‌ی لاواز ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌هۆی باو بارانه‌وه قه‌ده‌كه‌ی بكه‌وێت، ئه‌و جووتیاره ده‌ڵێ: «برنجی عه‌مبه‌ر زۆر په‌ینی كیمیایی لێ نادرێت، چونكه كیمیایی لێ بدرێت، ئه‌وا زۆر به‌رز ده‌بێت و له‌گه‌ڵ كزه‌بایه‌ك ده‌كه‌وێت و ده‌شكێته‌وه‌و له‌كاتی كهوتنیشیدا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی كه‌م بێت ئه‌وا خراپ ده‌بێت، چونكه پێنه‌گه‌یشتووه‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ڕزێت، به‌ڵام جۆری ته‌حالوف به‌بێ كیمیایی پێده‌گات و ناشكهوێت». ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، زه‌وی به‌یار جیاوازه له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌ك كه پێشتر برنجی لێ چێنرابێت، ئێستا ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی نزیك ئێمه بهیارهو ره‌نگه یه‌ك ربه برنج، دوو ته‌غار و نیو بۆ سێ ته‌غار برنج بكات، شه‌ش مانگیش یه‌ك ربه برنج، دوو ته‌غار ده‌كات و له ناوچه‌كه‌ی ئێمه ئه‌مساڵ برنج زۆر چێندراوه‌و ره‌نگه بڕی برنجی چێنراو زیاتر له 400 تۆن بێت. ساڵی رابردوو، نرخی كیلۆیه‌ك برنجی جۆری عه‌مبه‌ر له سێ بۆ چوار هه‌زار دینار بووه، جۆری شه‌ش مانگیی له دوو بۆ سێ هه‌زار و ته‌حالوف له هه‌زار و 500 تا دوو هه‌زار دینار بووه، به‌ڵام به‌وته‌ی ئه‌و جووتیاره ئه‌مساڵ قهیرانو نه‌بوونی مووچه كاریگه‌ری هه‌یه‌و هێشتا نرخه‌كان جێگر نه‌كراون. به‌وته‌ی خالید ئه‌سعه‌د، خواستی زۆر له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر برنجه‌كه‌مان هه‌یه‌و له ده‌ره‌وه‌ش كه‌س داوای ناكات، بۆیه ههناردهكردنمان نییه، چونكه تائێستا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاسانكاری بۆ ئێمه نه‌كردووه تا هه‌نارده‌ی بكه‌ین، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ڕووی برنجه‌وه هیچ هاوكارمان نییه، بۆ نموونه ده‌رمانمان پێنادات و پێداویستییه‌كان دابین ناكات، بۆیه له‌بری ده‌رمان، ناچارین زه‌وییه‌كانمان گڕتێبهردهین بۆ ئه‌وه‌ی پاك بێته‌وه. 10 سه‌عات كارده‌كه‌ین ئاشی برنج جیاوازه له ئاشی گه‌نم، ئه‌مه‌یان له‌سه‌ره‌وه برنج له خه‌زانی ئاشه‌كه ده‌كه‌یت و دواتر برنجه‌كه ده‌ڕژێته سه‌ر شوێنێك كه ته‌نیشته‌كانی تهخهدار و ناوه‌ڕاستیشی وه‌ك بێژینگ وایه كه سێ جۆر برنج جیاده‌كاته‌وه و له كۆتاییدا برنجه پوخته‌كه ده‌رده‌چێت. سه‌لیم ده‌روێش كه ماوه‌ی چوار ساڵه ئاشه‌وانه، به ئاژانسی ئانادۆڵی وتووه: «دوای قۆناغه‌كانی چاندن، دروێنهكردنو ههباشهكردن، ئینجا برنجه‌كه دێته ئاشو لێره كه‌رته برنج، عهلهفو برنجی پوخت له‌یه‌كتر جیادهكهیهنهوهو ئینجا برنجه‌كه بۆ خواردن ده‌شێت». وتیشی: «ته‌نها كێشه‌ی كاره‌بامان هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بێت ئه‌وا ناچارین مۆلیده ئیش پێبكهینو ئه‌مه‌ش رووبه‌ڕووی خه‌رجی زیاترمان ده‌كاته‌وه‌و رۆژانه‌ش نزیكه‌ی 10 سه‌عات كار ده‌كه‌ین‌و خه‌ڵك باراشهكانیان بۆ ئاشهكهمان ده‌هێنن». به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان خواستێكی زۆر له‌سه‌ر برنج هه‌یه، بۆیه ساڵانه زیاتر له 240 هه‌زار تۆن برنج له هیندستان، پاكستان، روسیا‌و ئه‌مریكا به به‌های زیاتر له 250 ملیۆن دۆلار هاورده ده‌كرێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure