25/10/2020 06:07 PM

نیکۆڵ کیدمان: "جولیا رابێرتس" لە من بەتواناتر بوو

"نیکۆڵ کیدمان گوتوویەتی "توانای پێویست"ـی نەبوو بۆ رۆڵێک لە "جولیا رابێرتس" لە کۆمیدیای رۆمانسی و بەناوبانگی "ناتینگ هیڵ/ Notting Hill" گێڕای. کیدمان لەم دواییانەدا لەگەڵ "هیو گرانت" کە لە فیلمی "ناتینگ هیڵ"ـدا دەوری گێڕابوو، دیمانەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ گۆڤاری ماری کلێر" هەبوو. ئەم دوو ئەکتەرە لەم دیمانەیەدا سەبارەت بە دراما نوێیەکەیان بە ناوی "The Undoing" قسەیان کرد.
"کیدمان" و "گرانت" لە گفتوگۆ باسی یەکەم دیدار و هاوکاری خۆیان کرد و لە درێژەی ئەم قسانەدا کیدمان ئاشکرای کرد کە حەزی لەوە بووە کە رۆڵی بەرانبەری گرانت ببینێت لە فیلمی "تانتینگ هیڵ"ـدا و زۆری نەمابوو کە فیلمەکەی دیکەی گرانت واتە "لەڕاستیدا ئەوین/ Love, Actually" بەشدار بێت. کیدمان گوتی حەزم دەکرد لەو فیلمەدا ئەو رۆڵەی وا "جۆلیا رابێرتس" گێڕای من ئەنجامم دایە بەڵام لەو کاتەدا نە ناوبانگێکی ئەوتۆم هەبوو و نە تواناییەکی تایبەت.
بەڵام گرانت هەر خێرا ئەم قسەیەی کیدمانی رەد کردەوە. فیلمی "ناتینگ هیڵ" بەرهەمی ساڵی 1999 سەبارەت بە ئەستێرەیەکی سینەمایە(بە دەرورگێڕانی جولیا رابێرتس) کە عاشقی پیاوێکی ئاسایی(هیو گرانت) دەبێت. ئەم فیلمە سەرکەوتنێکی گەورەی دەستەبەر کرد. بەشێوەیەک کە رابێرتس و گرانتی کرد بە بەربژێریی خەڵاتی گۆڵدن گڵاب و بوو بە بەربژێری باشترین فیلمی کۆمیدی گۆڵدن گڵاب.
کیدمان کە دەرهێنەری درامای The Undoingـیشە لە ساڵی 2003ـدا ئۆسکاری باشترین خانمە ئەکتەری بۆ دەورگێڕان لە فیلمی "کاتژمێرەکان/ The Hours" دەستەبەر کرد بەڵام یەکەم جار یەک ساڵ پێشتر بۆ دەورگێڕان لە فیلمی "مۆلن رۆژ" بوو بە بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار. کیدمان لە گرانتی پرسی حەزت دەکرد لەو فیلمەدا دەور بگێڕی، بەڵام گرانت گوتی هیچ پێشنیارێک لەو بوارەدا بە من نەدرابوو. کیدمان لە وڵامدا گوتی: "من وەک ئەکتەرێک ئیزنی ئەوەم نەبوو ئاماژە بە ناوی کەسێک بکەم و هەڵبژاردنی ئەکتەر لە دەست دەرهێنەری دایە.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved