26/10/2020 05:54 PM

چەند چارەسەری ئاسان بۆ لەناوبردنی کۆکەی وشک

کۆکە بەگشتی دوو تاقمن: تەڕ و وشک. کۆکەی تەڕ ئەگەرچی لەوانەیە ئازاردەر بێ بەڵام بەسوودە و میکرۆبەکان لە جەستە دوور دەخاتەوە. بەڵام کۆکەی وشک نیشانەی هەندێک نەخۆشییە و دەبێ بەخێرایی لەناوی ببەن. کۆکەی وشک دەتوانێ بەهۆی هەوکردنە ڤایرۆسییەکان، ئاسم، گەڕانەوەی ئاسیدی گەدە بۆ ناو سوورێنچک، جگەرەکێشان و نەخۆشییەکانی سییەوە روو بدات. دیارە بۆ ئەم کێشەیە دەرمانی کیمیاوی هەیە بۆ نموونە: فۆلکۆدین، دێکسترۆمێتۆرفان و کۆدۆئین و شتی لەم چەشنە، بەڵام مەبەستی ئێمە لەم بابەتەدا ناساندنی چەند چارەسەرە کە لە ماڵەوە دەست دەکەون و پێویست نییە دەرمانی کیمیاوی بخۆن.

کەوچکێکی پڕ لە هەنگوین
بەپێی توێژینەوەکانی زانکۆی  پزیشکی "پن ستەیت"، هەنگوین بەنیسبەت ئەو دەرمانانەی بەبێ فەرمانی پزیشک لە دەرمانخانەکان دەفرۆشترێن کاریگەری زیاتری هەیە. هەنگوین رووکاری ئەو شوێنانی کە ورووژاون دادەپۆشێت و کۆکە و ئێش لەناو دەبات.

گیراوەی ئاو و خوێ
شێوەیەکی ناسراو بۆ لەناوبردنی کزانەوەی قوڕگ، غەرغەرە کردنی گیراوەی ئاو و خوێیه. ئاوخوێ ئێشی قوڕگ لە رێگای پرۆسەی 'ئۆسمۆز"ـەوە لەنا دەبات.

بیبەری رەش و هەنگوین
بیبەری رەش پڕفرۆشترین بەهاراتی جیهانە و زۆرتر لە چێشتخانەکان بەکار دێت. ئەوەی زۆرینەی خەڵک نایزانن ئەوەیە کە بیبەری رەش بۆ چارەسەری ئەو کۆکانەی کە بەهۆی کۆبوونەوەی بەڵغەم و گیرانی سنگەوە دروست دەبێت بەسوودە. هەنگوینیش وەک باس کرا دژەمیکرۆبە و کەوابوو تێکەڵەی ئەم دووانە دەتوانێ چارەسەرێکی باشی لێبکەوێتەوە.

شەربەرتی زەنجەبیل و نەعنا
زەنجەبیل مادەیەکی کە دەتوانێ کۆئەندامی هەناسە نەرم بکاتەوە و بەڵغەم لە سییەکان دوو بکاتەوە. نەعناش ئەو خورانەی بەهۆی کۆکەی وشکەوە پێک دێت لەناو دەبات. بۆ دروستکردنی شەربەتی زەنجەبیل و نەعنا پێویستتان بە سێ کەوچک زەنجەبیلی وردکرا، کەوچکێک نەعنای وشک، 4 کۆپ ئاو و کۆپێک هەنگوینە. سەرەتا زەنجەبیلەکە ورد کەن و لەگەڵ نەعناکە بیکەنە چوار کۆپ ئاوەوە و بیکوڵێنن. ئەم تێکەڵەیە ئەوەندە بکوڵێنن کە قەبارەکەی نیوە بێت. پاش ئەوەی هەندێک فێنک بووەوە، یەک کۆپ هەنگوینی تێکەڵ کەن و پاشان داینێن با سارد بێتەوە و هەموو جارێک کەوچکێکی لێ بخۆن.

 

سەرچاوە: webmd، everydayroots

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved