د.سه‌روه‌ر سالار چوچانی پزیشكی پسپۆڕی جومگه‌و ڕۆماتیزم و فه‌قه‌رات بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی منداڵ له‌بارچوون و نه‌خۆشی رۆماتیزم و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه نه‌خۆشییه‌كی ڕۆماتیزمی هه‌یه به‌ناوی (ئه‌نتی فۆسفۆلیپید)، كه تێیدا ئه‌گه‌ری كڵۆبوون و مه‌یینی خوێن، مردن و له‌بارچوونی كۆرپه زیاد ده‌كه‌ن. ئه‌و پزیشكه ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه كه به‌پێی توێژینه‌وه‌كان %25-7ی ئه‌و خانمانه‌ی چه‌ند جارێك منداڵیان له‌بارچووه، ئه‌مجۆره‌ی ڕۆماتیزم هۆكارێكی سه‌ره‌كی ڕێگاخۆشكه‌ره. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، توێژینه‌وه‌ی دیكه ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مجۆره‌ی ڕۆماتیزم كردووه له‌گه‌ڵ نه‌زۆكی به‌شێك له خانمان، نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له‌بارچوون. به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌هۆی زیادكردنی ئه‌گه‌ری مه‌یین و كڵۆبوونی خوێن، ئه‌مجۆره ڕۆماتیزمه ده‌بێته هۆی مه‌یینی خوێنی وێلاش و ڕێگاگرتن له ڕۆیشتنی خوێن بۆ كۆرپه. هه‌روه‌ها ئه‌مجۆره‌ی ڕۆماتیزم هۆكارێكی توشبوونی كه‌سانی گه‌نجه به جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵ، هه‌روه‌ك هۆكارێكی مه‌یینی خوێنی چه‌ندین ئه‌ندامی دیكه‌ی جه‌سته‌یه، به‌تایبه‌ت له قاچه‌كاندا. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure