27/10/2020 05:58 PM

چەند رێگا بۆ بەرگیری لە ئازاری پشت

ئازاری پشت یەکێک لەو کێشە تەندروستیانەیە کە زۆر باوە. ئەم ئازارە بۆ هەندێک کەس کاتییە و بۆ هەندێکی دیکە بەداخەوە درێژخایەنە کە دواجار پێویستیان بە عەمەلیات و چارەسەری لەم چەشنەیە. لەم بابەتەدا لەگەڵ چەند شێواز ئاشنا دەبین بۆ ئەوەی کە نەهێڵین ئەم ئازارە تاقەتپڕووکێنە روومان تێبکات.

رجێمی خۆراک: رجێمێکی خۆراک کە کالیسیۆم و ڤیتامین D تێدابێ بۆ چارەسەری ئازاری پشت و تەندروستیی ئێسکەکان پێویستە.

وەرزش بکەن: وەرزش کردن بە رێک‌وپێکی و بە ئارامی دەتوانێ هێز و تاقەتی ئێوە زیاد بکات و دەبێتە هۆی ئەوەی ماسولکەکان کارکردێکی باشتریان هەبێت. پیاسەکردن و مەلەکردن دوو وەرزشی باشن بۆ ئەم مەبەستە.

وەستانی زۆر: هەندێک کەس هەن کە لەگەنیان بەباشی ناسووڕێت و بۆ ئەوەی دڵنیا بن کە لەگەنتان بەم شێوەیە نییە راست بوەستن و کێشی خۆتان بەشێوەی هاوسەنگ بخەنە سەر هەردوو قاچتان. قاچیشتان با راست بێ و سەریشتان با بەپێی حاڵەتی بڕبڕەی پشت راگرن.

کێشی جەستە: ئەو زەختەی قەڵەوی دەیخاتە سەر پشت لەوانەیە تووشی ئازاری پشتتان بکات. ئەگەر قەڵەون، کزبوون دەتوانێ یاریمەتیتان بدات.

وازهێنان لە جگەرەکێشان: بەپێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن بەنیسبەت ئەو کەسانەی جگەرە ناکێشن زیاتر تووشی ئازاری پشت دەبن.

پێخەفی گونجاو: ئێوە دەبێ دۆشەکێک لە ژێر خۆتان رابخەن کە بڕبڕەی پشت راست راگرێت و لەهەمان کاتدا کێشی سمت و شانی ئێوەش تەحەمول بکات.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved