27/10/2020 06:02 PM

حەوت مادەی خۆراکی بۆ بەرگیری لە شێرپەنجە

بۆ بەرگیری لە شێرپەنجە، خۆراکی تەندروست بەکار بێنن. دەگوترێ ٣٥٪ـی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە پەیوەندیان بە سیستەمی خۆراک هەیە. لەدرێژادا چەند مادەی خۆراکی دێنینە بەر باس کە دەبێتە پارێزگاری ئێوە لەبەرانبەر شێرپەنجەدا.

گوڵە کەلەرم
گوڵە کەلەرم دەڵەمەندە بە "سوۆلفۆرافان" کە تایبەتمەندیی دژە شێرۆپەنجەی هەیە. کاتێک گوڵە کەلەرم بەکار دێنین ئەم پێکهاتەیە بەێ ئەوەی خانە تەندروستەکان زیانیان بەرکەوێت، خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات. خواردنی گوڵە کەلەرم دەتوانێ ئەم جۆرە شێرپەنجانە لەناو ببات: شێرپەنجەی پرۆستات، مەمک، ریخۆڵە، مناڵدان و میزەڵدان.

گێزەر
هەموومان گێزەر بە بەهێزکەری چاو دەناسین! بەڵام توێژنەوەکان دەریانخستووە کە بەکارهێنانی گێزەر دەتوانی بەرگیری لە شێرپەنجە بکات. مادەی کاریگەری لە ناو پێکهاتەی گێزەردا "بێتاکارۆتێن"ـە و بەرهەمهێنەری ڤیتامین Aـە. دەگوترێ هەفتەی دوو جار خواردنی گێزەر ئەگەری توووشبوون بە شێرپەنجەی سی تا ٦٠٪ کەم دەکاتەوە.

سپیناخ
سپیناخ دەوڵەمەندە بە ئاسن و کۆمەڵێک ڤیتامین کە لە خواردنەکانی دیکەدا کەمتر دەست دەکەون. خواردنی سپیناخ جگە لە بەرگیری لە شێرپەنجە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

کەلەرمی برۆکلی
کەلەرمی برۆکلی دەوڵەمەندە بە: ڤیتامین  C، ڤیتامین A، ئاسید فۆلیک، کالیسیۆم، پۆتاسیۆم و ریشاڵ(فایبەر). کالیسیۆم جگە لە بەهێزکردنی ئێسک فشاری خوێنیش رێک دەخات. ئەم مادە کانگاییە دەتوانێ بەرگیری بکات لە تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

ئەڤەکادۆ
ئەڤەکادۆ سەرچاوەیەکی گەورەی مادە خۆراکییە بەسوودەکانە و دەتوانێ جەستە لەبەرانبەر تووشبوون بە شێرپەنجە بپارێزێت. نزیکەی 75٪ـی وزەی ئەڤەکادۆ لە چەورییەوە دێت کە زۆرینەی لە ئاسید ئۆلیک پێکهاتووە. چەورییەکانی دیکە بریتین لە: ئاسیدە چەورەکان و ئاسید لینۆئیک.

تەماتە
رەنگی سووری تەماتە بەهۆی مادەیەکەوە پێک دێت بەناوی "لایکۆپێن/ Lycopene". ئەم مادەیە هاوشێوەی ئەنتی ئۆکسیدەنتە کە بەشێوازی جۆراوجۆر دەبێتە هۆی تەندروستی جەستە. بەپێی توێژینەوەکان خواردنی رۆژانەی تەماتە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سی و گەدە کەم دەکاتەوە.

سیر
زۆر کەس سیر ناخۆن بەهۆی بۆنەکەیەوە. بەڵام رێک ئەو پێکهاتە گۆگردیانەی کە هۆکاری ئەم بۆنەن، سوودێکی یەکجار زۆریان هەیە. پێکهاتەی سیر بەرگیری دەکات لە پێکهاتنی مەوادی شێرپەنجە‌هێنەر، خێرایی چاکبوونەوەی DNA زیاد دەکەن و خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبەن.

 

سەرچاوە: medicalnewstoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved