27/10/2020 09:44 PM

خاوه‌ن پێداویستيیه‌كی تایبه‌ت بۆته‌ پاڵه‌وانێكی سنۆكه‌ر

له‌ هه‌رێمی سماندرای وڵاتی پاكستان، خاوه‌ن پێداویستيیه‌كی تایبه‌ت بۆته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی میدیا جیهانيیه‌كان و له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی سنۆكه‌ریش خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاته.

محه‌مه‌د ئیكرام كه‌ هه‌ر له‌ منداڵیيه‌وه‌ بێ قۆڵه‌كانی له‌دایكبووه‌، ده‌ڵێت: له‌ ته‌مه‌نی 10 ساڵیيه‌وه‌ خولیای یاری سنۆكه‌رم هه‌بوو زۆرێك وایان ده‌بینی كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی قۆڵه‌كانم ئه‌و یارییه‌ بۆ من نابێت و هه‌ركات ده‌كوژم، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌وڵدان له‌رێگه‌ی ده‌مه‌وه‌ توانیم هه‌نگاوی گه‌وره‌ ببڕم.

ئیكرام ده‌ڵێت، زۆركات ماوه‌ی 12 كیلۆمه‌ترم له‌ خانووه‌ خۆڵاوییه‌كه‌ی خۆمانه‌وه‌ ده‌بری تا بگه‌مه‌ ئه‌و شوێنه‌ی مێزی یارییه‌كانی لێیه‌ تاوه‌كو چه‌ند یارییه‌ك بكه‌م.

محه‌مه‌د ئیكرام توانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه‌و به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتیشی كردووه‌، تێیدا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.

خاك - پوكمیدیا






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved