28/10/2020 03:41 PM

ژمارەی سەرچاوەکانی ئاو لەسەر مانگ لە بەراوردی زانایان زیاترە

توێژەران لەسەر ئەو بڕوایەن کۆمەڵێک کونی بچووک کە سەهۆڵیان تێدایە لەو شوێنانەی مانگ کە هەمیشە سێبەرە، بوونیان هەیە. ئەم توێژەرانە بەشوێن دیاردەیەکەوە بوون بەناوی "داوی سەرمایی"،واتە ناوچانەی سەر گۆی مانگ کە هەمیشە تاریکن  و ملیارەها ساڵە تیشکی خۆریان بەرنەکەوتووە.
ئێستا زانایان لایان وایە ژمارەی ئەم کونە بچووکانەی کە ئاوی تێدایە زۆر زیاترە لەو ژمارەیەی پێشتر وێنا دەکرا. "پۆل هاین"، مامۆستای تاقیگەی فیزیای ئاتمۆسفەر و بۆشایی ئاسمان لە زانکۆی کلۆرادۆ لەم بارەیەوە دەڵێ: "ئەگەر بتوانن وا وێنا بکەن کە لەسەر مانگ لەتەنیشت یەکێک لە جەمسەرەکان وەستاون، کۆمەڵێک سێبەر لەسەر ئەم هەسارەیە دەبینن. ئەم سێبەرە بچووکە دەتوان پڕ بن لە سەهۆڵ". "هاین" لەدرێژەدا دەڵێ: "ئەگەر دروستمان تاوتوێ کردبێت، ئاو بۆ خواردنەوە، بە مەبەستی سووتەمەنی راکێت و هەر شتێک کە رێکخراوی ناسا لەودا پێویستی بە ئاو بێت، زۆر زیاتر لە رابردوو لەبەر دەست دەبێت". توێژینەوەکانی پێشوو بوونی شێداری لە مانگیان سەلماندبوو، بەتایبەت لە جەمسەرەکانی.
توێژەران دواجار بەو دەرئەنجامە گەیشتوون کە لە جەمسەری باشوری گۆی مانگ ئاوی لێیه. بەڵام تەنها شتێک کە دەتوانێ راستیی بوونی ئاو لە مانگ بسەلمێنی ئەوەیە کە هەلومەرجێک پێک بێت کە مرۆڤ لە نزیکەوە ئەم دیاردەیە ئەزموون بکات. بەڵام توێژەران ئەم دۆزینەوە نوێیەیان وەکوو بابەتێکی هیوابەخش وەسف کردووە و لەسەر ئەم بڕوایەن کە گەشتەکانی دیکە بۆ مانگ دەتوانێ توێژەران لە بوونی ئاو لەسەر مانگ زیاتر ئاگادار بکاتەوە.

 

سەرچاوە: mirror

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved