28/10/2020 03:44 PM

شەمشەمەکوێرەکان لە کاتی نەخۆشیدا مەودای کۆمەڵایەتی دەپارێزن!

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، هەندێک لە جۆرەکانی شەمشەکوێرەی خوێن‌مژ(جۆرێکی تایبەتی شەشەمەکوێرەیە) لە کاتی نەخۆشیدا مەودای کۆمەڵایەتی دەپارێزن. زانایان پێشتر ئەم رەفتارەیان لە دۆخی تاقیگەدا لەم ئاژەڵە بینیبوو. بەڵام دەبوو زانیبایان کە ئایا ئەم مەمکدارە باڵندانە لە سروشتیشدا ئەم رەفتارەیان هەیە یان نا.
گرووپە توێژەرەکە لە کونی دارێکدا 31 شەمشەمەکوێرەی خوێن‌مژی گەورەساڵیان دۆزییەوە. پاشان مادەی "لیپۆپلی ساکارید"ـیان لە نیوەیان دا بۆ ئەوەی سیستەمی بەرگریان لاواز بێت. ئەمە بووە هۆی ئەوەی ئەم نیوەیە نەخۆش بکەون و ئەو نیوەیەی دیکەش گیراوەی خوێیان پێدرا. پاشان توێژەران هەستەوەریان لەسەر شەمشەمەکوێرەکان جێگیر کرد و گەڕاندیاننەوە ناو سروشت. زانایان چۆنیەتی ئاڵۆگۆڕی پەیوەندیی بەرە بە بەرەی نێوان 16 شەمشەمەکوێرە نەخۆشەکە و ئەو 15 دانەیەی دیکەیان کۆنتڕۆڵ کرد. ئەوان بینیان کە شەمشەمە کوێرە نەخۆشەکان کەمتر تێکەڵ بە هاوچەشنە تەندروستەکانی خۆیان دەبوون.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ئەم رەفتارە لەناو ئاژەڵەکانی دیکەشدا دێتە بەر چاو. بەپێی کۆمەڵێک توێژینەوە کە لەلایەن توێژەرانی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، قرژاڵی دەریایی، مەیموون، ماسی، مێروو و باڵندەکانیش لەکاتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیدا مەودای کۆمەڵایەتی دەپارێزن.

 

سەرچاوە: express

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved