29/10/2020 05:49 PM

چۆناوچۆن سەرنجڕاکێشتر دێینە بەرچاو؟

زۆرینەی پیاوان و کوڕان وا بیر دەکەنەوە کە سەرنجڕاکێشبوون و قۆزبوون پەیوەندی بە جینەتیکەوە هەیە. بەڵام  دەبێ ئەوە بزانن کە سەرنجڕاکێشبوون بەشێکی زۆری لە کۆنتڕۆڵی خۆتدایە و دەتوانی دروستی بکەی. لەدرێژەدا هەندێک لەو تەکنیکانەی کە دەتوانی بەکاری بهێنی و سەرنجڕاکێش بێیه بەرچاو دەخەینە روو.

ستایلی خۆتان هەڵبژێرن و وازی لێ مەهێنن
تەنانەت ئەو کەسانەی لە لاینگری مۆدە و فاشن و شتی لەم چەشنەن ئەم هەڵەیە ئەنجام دەدەن. ئەوان ستایلەکانی جل پۆشین لەگەڵ یەک تێکەڵ دەکەن، چ لە دیدارە کارییەکاندا و چ لە رۆژە ئاساییەکاندا. ئەم بابەتە سەرەتا زۆر گرنگ نایەتە بەرچاو بەڵام کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تێگەیشتنی خەڵک بەنیسبەت ئێوەوە هەیە.

ئەو کەرەستە تەندروستییانە بەکاربهێنن کە لەگەڵ جۆری پێستی دەموچاوتان دەگونجێت
بڕوا بکەن یان نا، توێژینەوەیەکی زۆر بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمە جوانکاری و تەندروستییەکان ئەنجام دەدرێت و بۆ هەر جۆرە پێستێک بەرهەمێکی تایبەت دروست دەکرێت: چەور، تێکەڵ و وشک. کەوابوو جۆری پێستتان بناسن ئینجا کەرەستەی تەندروستی و جوانکاری بکڕن.

مووی لووتتان کورت بکەنەوە

ئایا لاتان ئەو کەرەستانەی مووی لووتی پێ کورت دەکەنەوە تەنها بۆ ژن و پیاوە بەساڵاچووەکانە؟ دووبارە بیری لێبکەنەوە. بەڵام گەنجەکانیش دەبێ ئەم  کەرەستاەنە بەکاربهێنن. ئەم وردبییەنە دەتوانێ سەرنجڕاکێشبوونی ئێوە چەند قات بەر بکاتەوە.

ستایلێک بۆ قژتان هەڵبژێرن کە لەگەڵ دەموچاوتان هاوئاهەنگ بێت
فۆرمی دەموچاوی هەر کەسێک لەگەڵ کەسانی دیکە جیاوازە وهەر فۆرمێکی دەموچاو ستایلێکی قژی لێ دەکاڵێتەوە. بۆ نموونە ئەگەر فۆرمی دەموچاوتان لاکێشەییە قژەکانتان هەڵمەدەنەوە، چون ئەم ستایلە درێژی و باریکی دەموچاوتان زیاتر ئەخاتە بەر سەرنج. بەڵام ئەگەر دەموچاوتان خڕە ئەم ستایلە زۆر گونجاوە.

 

سەرچاوە: lovelearnings

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved