29/10/2020 06:08 PM

جەژنی خاوەنکار

جەژنی یاران، خاوەندکار(خاوەنکار) یان خاوەندگار گرنگترین جەژنی ئایینی یارسانە. بەپێی کتێبی "سەرەنجام" واتە کتێبی پیرۆزی یارسانەکان(کاکەییەکان)، سوڵتان سەهاک لە دەست برا و بنەماڵەکەی رایکردووە و خۆی لە ئەشکەوتێکدا بە ناوی "نەوە" حەشار داوە. لە زاراوەی "لەکی"ـدا بە ئەشکەوت دەگوترێ "مر". پاش سێ رۆژ برسییەتی سوڵتان سەهاک و هاوڕێیانی لە ئەشکەوتەکە دێنە دەرەوە و دایکی سوڵتان سەهاک بە گۆشتی کەڵەشێر و برنج میوانداریان لێدەکات. لەو رۆژەدا جەژنێک بە قوربانی کردنی کەڵەشێرێک و لێنانی سێ کیلۆ برنج و دۆعاکردن لەلایەن "سەید"ـەوە بەڕێوە دەچێت. بەڕۆژوون لەو سێ رۆژەی بەر لە جەژنی خاوەنکار بۆ هەموو شوێنکەوتووانی ئایینی یارسان فەڕزە و پاشان خەڵک لە شوێنە پیرۆزەکان(جەمخانەکان) کۆ دەبنەوە.
هەڵبەت لەناو یارسانەکانی ناوچەی کۆدەشتدا ئەم رێوڕەسمە حەوت شەوی پێدەچێت و سەرجەمیان شوێنکەوتووی "ئاغا نیزامەدینی موشەعشەعی"ـن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved