30/10/2020 09:46 PM

بارانبارین دەستپێدەکات

لە شارەکانی هەرێم پلەکانی گەرما دادەبەزێت و پێشبینیش دەکرێت لە هەفتەی داهاتوو لە هەرێم و عیراق بارانبارین دەستپێبکات.

بەریوەبەبرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە کە رۆژانی داهاتوو پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری خۆڵبارینێکی سوکیش هەیە.

هاوکات بەرپرسی کەشوهەوای فرۆکەخانەی بەسڕەی نێودەولەتی ئاماژەی بەوە داوە کە لە هەفتەی داهاتووەوە پێشبینی بارانبارین دەکەن لە هەرێم و عیراق.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved