30/10/2020 09:48 PM

خولى پله‌یه‌كى یانه‌كانى عيراق ده‌ستپێده‌كات

به‌ سه‌رپه‌رشتى لقى سلێمانى یه‌كێتی تۆپى پێى عێراق، قۆناغى یه‌كه‌مى پاڵاوتنه‌كانى خولى پله‌یه‌كى ناوچه‌ى باكوورى یانه‌كانى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و خولى نایاب ده‌ستپێده‌كات.

یارییه‌كان رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ شارى سلێمانى هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانى، نه‌ورۆز، سلێمانى، سه‌رچنار، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، سیروانى نوێ به‌شدارن.

له‌ گه‌ڕى یه‌كه‌میش، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ یانه‌ى نه‌ورۆز میواندارى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌كات و له‌ یاریگاى چیاش  سلێمانى و سه‌رچنار به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه.

سه‌رجه‌م یارییه‌كان كاتژمێر ٢:٣٠ به‌بێ هانده‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت و یارییه‌كانیش به‌ دوو قۆناغ ده‌بێت واته‌ رۆیشتن و هاتن و دوو تیپیش ده‌چنه‌ قۆناغى داهاتووتر.

خاك - پوكمیدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved