30/10/2020 09:52 PM

پەروەردە: هەفتەی دوو رۆژ وانە لە خوێندنگاکان دەخوێنرێت

پەروەردەی عێراق بڕیاریدا لە هەفتەیەكدا دوو رۆژ وانە لەناو پۆلەكاندا بخوێنرێت و دەسەڵاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنیش درایە وەزارەتی تەندروستی.

لەوبارەیەوە، قوسەی یاسری سەرۆكی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووه: لیژنەكەیان و وەزارەتی پەروەردەی عێراق كۆبوونەتەوەو بڕیاردراوە بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها دوو ڕۆژ لە هەفتەیەكدا دەرگای خوێندنگاكان بكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: پڕۆگرامەكانی خوێندن دەكرێن بە دوو بەش و بەشێكی لە نێو خوێندنگاكان دەخوێنرێت و بەشەكەی تری بە شێوەی ئۆنلاین دەوترێتەوە.

ڕاشیگەیاند: دەسەڵاتی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دراوەتە وەزارەتی تەندروستی، كە بەپێی دوایين پێشهاتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار لەكاتی دەستپێكردنی خوێندن بدات.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved